یێجگه له‌وه‌ی له خودی میدیاکانی تورکیادا ده‌بینرێت و باسی لێده‌کرێت، میدیاکانی جیهانیش هه‌ر وه‌ها باس له‌و ده‌ستگیرکردنانه ده‌که‌ن که ئێستاکه له تورکیا له ئارادایه.
ئایا ئه‌مه سرۆشتی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی بێ چه‌ند و چۆنه؟
هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ئه‌وه سرۆشتی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکه که به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت ده‌روات، تورکیا وڵاتێکی نێمه دیمۆکراتیکه، هه‌ر له کۆنه‌وه له‌و کاته‌ی که دامه‌زراوه، نیوه‌یه‌کی فاشیستیشی هه‌بوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و نیوه فاشیستیه‌ی خه‌ستر بوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌ی که جاران ته‌نیا پێگه‌یه‌کی ره‌گه‌زی هه‌بوو ئه‌م نیوه فاشیستیه، ئێستا پێگه‌یه‌کی ره‌گه‌زی و هه‌ر وه‌ها ئاێینی په‌یدا کردووه، واته به‌شه فاشیستیه‌که‌ی زۆر به‌هێزتر بوه له به‌شه دیموکراتیه‌که‌ی سیست،ی تورکیا وه پێشبینی ده‌کرێت توند و تیژیه‌کان، ده‌ستگیرکردنه‌کان، سه‌رکوتی بیرورای ئازاد، سه‌رکوتی بیرورای جیاواز، سه‌رکوتی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی درێژه‌ێ هه‌بێت و ئاکامی زۆر به‌دیشی بۆ سیستمی سیاسی و ته‌نانه‌ت ئابوری تورکیاش ده‌بێت".
کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌لێت" ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیای نازی و ئیتالیای موسلینی و ئیسپانیای فرانکۆ رووی دا له تورکیا دووباره نابێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد له تورکیا بوه‌ته له‌مپه‌رێکی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی هیتله‌رێکی دیکه نه‌یه‌ته ئاراوه وه به‌و جۆره‌ی دیکتاتۆره‌کانی پێشوو بۆیان چوه سه‌ر تورکیا بۆێ ناچێته سه‌ر".
کاک هێمن ده‌شڵێت" ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر ئیتالیا و ئه‌ڵمانیادا نه‌رمی نوواند، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و توند و تیژیانه‌ی تورکیا، ئه‌وروپاێ لێ توندتر ده‌کا، جار جار به ناوی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، جار جار به ناوی بریارێکی دادگای ئه‌وروپا، وه کێشه‌ی ڤیزه بۆ هاووڵاتیانی تورکی، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆێ ئه‌وه‌ی که ئه‌و جۆره که موسلینیه‌ک یان هیتله‌رێک بۆێ چووه سه‌رێ، ئوردوگان بۆێ ناچێته سه‌ر به‌ڵکو من پێیم وایه ره‌و‌تی دابه‌زینی ئه‌ردوگان ماوه‌یه‌که ده‌ستیپێکردووه".
Your browser doesn’t support HTML5