هه‌ر له ده‌سپێکی شورشی رۆژئاڤا هه‌ندێ پارت و لایه‌ن که‌وتنه ره‌خنه گرتن و دژایه‌تیکردنی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی - په‌یه‌ده له شێوه‌ی به‌ریوه‌بردنی کاروباره‌کان له رۆژئاڤای کوردستان.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌ۆ پێش ده‌نگ و باسی ئه‌وه بڵاو بوه‌وه گوایه هێزه‌کانی په‌یه‌ده له شاری ئامووده هێڕشیان کردوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له سوریا – ئه‌نه‌که‌سه و ئاڵای کوردستانیان سووتاندوون، به‌ڵام ئاسایشی په‌یه‌ده ئه‌و ده‌نگ و باسه به درۆ ده‌خاته‌وه.
کتۆر کەماڵ سیدۆ: بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێرگەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من دڵنیا نییم ئه‌گه‌ر کارێکی له‌و جۆره رووێ دا بێت وه ئه‌گه‌ریش هه‌بوو بێت منیش وه‌کو هه‌ر کوردێک شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو بۆنه‌ته‌وه، وێنه‌ی ئامووده نییه به‌ڵکو وێنه‌ی ناوچه‌ی تر بوه و له‌و بروایه‌دا نییم لایه‌نگیرانی په‌یه‌ده کارێکی وا بکه‌ن وه یاخود بریارێک له سه‌ره‌وه هاتبێت".
دکتۆر که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵت" ئه‌گه‌ر ئێمه رێزی ئاڵای کوردی ده‌گرین ده‌بێ شه‌ری یه‌کدی نه‌که‌ین، ئه‌وه‌ی روونه له نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌که‌سه ناکۆکی هه‌یه و لێره‌دا بارزانی پشتیوانی له ئه‌نه‌که‌سه ده‌کات و ئه‌وان ده‌پارێزێ، له‌وانه‌یه ئه‌وه هۆ بێت، به‌ڵام نازانم بۆ لایه‌نه‌کانی تر وه‌کو یه‌کێتیی، گۆڕان و ئیسلامیه‌کان کاردانه‌وه‌یان نه‌بوه".
دکتۆر که‌ماڵ ده‌شڵێت" بارزانی نه ده‌بوایه په‌له‌ی بکردبایه و نامه‌یه‌کی له‌و شێوه بنووسیبایه، ئه‌و ده‌بوایه ناوبژی بکردبایه وه نه بوایه نامه‌یه‌ک له‌و جۆره بڵاو ببێته‌وه تاکو 100% سه‌د له‌و کاره‌دا دڵنیا نه‌بێت".
Your browser doesn’t support HTML5