حه‌سه‌ن قازی: خاڵی هاوبه‌شی قسه‌کانی ئه‌کادیمیسته‌کان له‌ کۆنفرانسی EU. Turkey. Kurdsئه‌وه‌ بوو ته‌نها رێگاێ مانه‌وه‌ به‌رخۆدانه‌

Hassan Ghazi

له‌ رۆژانی رابوردوو له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ برۆسڵ 13 همین کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتیی ئه‌وروپا، تورکیا و کورد به‌رێوه‌ چوو.

له‌ رۆژانی رابوردوو له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ برۆسڵ 13 همین کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتیی ئه‌وروپا، تورکیا و کورد به‌رێوه‌ چوو.

EU. Kurd. Turkey

حه‌سه‌ن قازی نووسه‌ر رۆژنامه‌نووس له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌م کۆنفرانسه‌ سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2004 له‌و کاته‌ی پێڤاژۆێ ئه‌ندامیه‌تی تورکیا له‌ EU ده‌ستیپێکرد، لایه‌نی کوردیش بۆێ زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شتێکی وا هه‌بێ، له‌ راستیدا ‌ تورکیا کاتێک ده‌بێ بتوانێ ببێته‌ ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ خۆێ دیمۆکراتیک کردبێت وه‌ ئه‌و پرینسیپه‌ گشتیه‌کان که‌ له‌ ئه‌وروپا بایه‌خێکی هه‌یه‌ له‌به‌ر چاو گرتبێ ,جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌ ده‌ستیپێکرد وه‌کو کمسیۆنێکی مه‌ده‌نی بۆ چاودێری کردن به‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئه‌ندامیه‌تی تورکیا له‌ یه‌کێتیی ئه‌وروپادا که‌ هه‌موو ساڵێک له‌ مانگی دیسامبر ئه‌نجام ده‌درێ".

EU. Kurd. Turkey

EU. Kurd. Turkey

کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" له‌ رابوردوودا ته‌نها فراکسۆنێکی په‌رله‌مانی میوانداری له‌و کۆنفرانسه‌ ده‌کرد به‌ڵام ئه‌مساڵ تاێبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێ فراکسیۆن به‌ یه‌که‌وه‌ میوانداری ده‌که‌ن، که‌ یه‌کێکیان له‌ رووێ ئه‌ندامیه‌تیه‌وه‌ دووه‌مین فراکسیۆنی نێۆ په‌ره‌له‌مانی ئه‌وروپادایه‌، پاشان ئه‌و کۆنفرانسه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا به‌رێوه‌ ده‌چێت که‌ هێڕشێکی به‌بڵاو له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر خه‌باتی گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان".

کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌لێت" زۆر جار به‌رێوه‌به‌رانی کۆنفرانسه‌که‌، رێکخه‌رانی کۆنفرانسه‌که‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر ساڵ لایه‌نێکی کێشه‌که‌ له‌به‌ر چاو بگێرێ، ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ ئه‌مساڵ هه‌یه‌ هێڕشه‌کان له‌ باکور و خاڵی هاوبه‌شی قسه‌کانی ئه‌کادیمیسته‌کان ئه‌وه‌ بوو ته‌نها رێگاێ مانه‌وه‌، ته‌نها رێگایه‌ک که‌ هه‌بێ ئه‌ویش به‌رخۆدانه‌ وه‌ دروشمی " به‌رخۆدان ژیانه‌ شتێک نییه‌ که‌ له‌ خۆرا فۆرموله‌ کرابێت".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hassan Ghazi