عیماد عه‌لی: یادکردنه‌وه‌ ئاێینیه‌کان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ رابوردوودا وا نه‌بوه‌

Emad Ali

له‌ کاتێکدا سۆسیالیسته‌کانی ئه‌وروپا و جیهانی عه‌ره‌ب له‌ سلێمانی کۆده‌بنه‌وه‌، له‌ولاوه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان یادی له‌ داێکبوونی مه‌حه‌مه‌د په‌یامبه‌ری ئیسلام ده‌کرێته‌وه‌‌.

ئاخۆ ئه‌م جۆره‌ یادکردنه‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌و زه‌قیه‌ هه‌بوه‌،یاخود دیارده‌یه‌کی نوێه‌؟

کۆبۆنه‌وه‌ی سۆسیالسته‌کان له‌ سلێمانی و یادکردنه‌وه‌ی بۆنه‌ و که‌سایه‌تیه‌ ئاێینیه‌کان له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، ئایا نیشانه‌ی ئازادی بیر و باوه‌ره‌ یان به‌ره‌و دووا چونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌؟

عیماد عه‌لی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان ئه‌م یادکردنه‌وانه‌ی که‌ له‌م دووایانه‌دا ده‌کرێ و به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر و زیاده‌روی لێده‌کرێ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ رابوردوودا وا نه‌بوه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا، به‌ڵکو ئێستا له‌ ده‌رئه‌نجامی ململانی سیاسی پارته‌ کوردیه‌کان که‌ وا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌بینرێ زیاده‌ره‌وی تێدایه‌ له‌ پێناو ململانی و ره‌کابه‌رایه‌تی پارته‌ علمانیه‌کان".

کاک عیماد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" کۆبۆنه‌وه‌ی سۆسیالیسته‌کان له‌ سلێمانی و ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ زه‌قی له‌ هه‌ولێر و دهۆک رووێ داوه‌ جێوازی نێوان باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌، ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ک زه‌قکراوه‌ته‌ ئامانجێکی حیزبی له‌ پشته‌وه‌یه‌، جا نه‌ به‌و جۆره‌ گه‌وره‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و یادانه‌ که‌ کۆمه‌ڵگای کوردی پێی خۆشه‌ وه‌ نه‌ ئه‌و کۆڕ و کۆبۆنه‌وانه‌ که‌ لێره‌ به‌رێوه‌ ده‌چن".

کاک عیماد ده‌شڵێت" ئه‌و بۆنه‌ ئاێینیانه‌ که‌ له‌ هه‌رێمدا به‌رێوه‌ ده‌چن و زه‌ق ده‌کرێنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن پارته‌ ئیسلامیه‌کان به‌رێوه‌ ده‌چێت چ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان و مانه‌وه‌یان له‌ ناو کۆمه‌ڵگا، یان جێبه‌جێکردنی هه‌ندێ فه‌رمانی ده‌ره‌کی که‌ خۆیان له‌ وڵاتانی که‌نداوه‌وه‌ ده‌هێنن بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و‌ داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگاکه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Emad Ali