به پێی مدیاکان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دام و ده‌زگاکانی رۆژئاوا ره‌خنه له پێشیلیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا ده‌گرن، ئه‌ردوگان ده‌ڵێت رۆژئاوا شێت بوه به‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونانه‌ی که له تورکیا ده‌کرێت. ئاخۆ ئه‌ردوگان باسی چی ده‌کات، پێشه‌وه چوون له ته‌کنیکی شێوه‌ی ده‌ستگیرکردنه‌کان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های لیره‌که‌ی، ئابوری وڵاته‌که‌ی، کام پێشه‌وه چوون؟
عه‌بدوڵا حیجاب لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ئه‌ردوگان فاکته‌رێکی له بیر چووه، ئه‌وه یه ئه‌گه‌ر تورکیا له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دووایه‌دا پێشکه‌وتنێکی بوبێ ، پێشکه‌وتنه‌که به هیمه‌ت، یارمه‌تی و پشتێوانی ئه‌وروپا بوه، وه پێشکه‌وتنه‌که زۆرتر له بواری توریسم (گهشتبهری) بوه وه به‌شێکی کارخانه‌ی پێشه‌سازی له په‌یوه‌ندی به کوردستان و ئه‌و به‌شه‌ی تورکیادا که پێویستی به خانووبه‌ره‌سازی بوه، به‌ڵام له‌به‌ر چاوگرتنی رووداوه‌کانی ئه‌م داووایهدا نیشانی دا که ئه‌و هه‌وایه‌ی له خه‌یاڵی تورکیادا بوو ده‌توانێ به‌تاڵ بێت وه پێشکه‌وتنه‌کانی تورکیا به‌رگه‌ی چه‌ند مانگێکی نه‌گرت و نه‌ک هه‌ر له شوێنی خۆیان راوهستاوون به‌ڵکو به‌ره‌و دواش گه‌راونه‌ته‌وه".
کاک عه‌بدوڵا هه‌ر وه‌ها ده‌لێت" ئه‌ردوگان شه‌قی له هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌کان و دید و بۆچوونه‌کانی دا و هه‌موو گه‌رانده‌وه بۆ دوواوه، ئێستا ده‌ست له ناو ده‌ستی توندره‌وترین و پاشکه‌وتووترین لایه‌نی سیاسی بوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی خۆێ به‌ره‌و پێش به‌رێ، که وا بوو شه‌قێک له پرێنسیپه‌کانی خۆیشی داوه".
کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت" تا ئێستا نه تورکیا وه نه هیچ ده‌وڵه‌تێکی تر نه‌یانتوانیوه به سه‌رکووت دۆزێکی ره‌وا کۆتایی پێی بێنن، وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردوگان گرتویه‌تی پێش له سیاسه‌تی سه‌دام و ئه‌سه‌د و له سیاسه‌تی جمهوری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر کورد باشتر نییه، به‌ڵام رۆژێک له رۆژان تورکیا ناچار ده‌بێت واز له‌و سیاسه‌تانه بێنێت وه ناچار ده‌بێت لایه‌نی کورد به لایه‌ن په‌سه‌ند بکاو مافه‌کانی کورد بێنێته سه‌ر مێزی وت‌و وێژ و په‌سه‌ندیان بکات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تورکیا تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ کوردی باکوردا هه‌یه، له ده‌یه‌کانی رابوردوو چه‌ندین له رێبه‌ره‌کانی گرت و پاش چه‌ندین ساڵ له زیندان گه‌رانه‌وه گۆره‌پانی خه‌بات، ئاخۆ ئه‌ردوگان تا چه‌ند ده‌توانێ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له زیندان رانگرێ؟ کاک عه‌بدوڵا ده‌ڵێت" سیاسه‌ت له ده‌ستی ئه‌واندایه، ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی واندایه، به‌داخه‌وه ئه‌وروپاش بێده‌نگی هه‌ڵ ده‌بژێرێ، داخوا چه‌نده ده‌توانن له زیندان رایانبگرن، په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه که جیهان چه‌نده له ئه‌ردوگان قه‌بول ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که بینیومانه تا ئێستا دژکرده‌وه‌ی جیهان زۆر زۆر کاریگه‌ر نه‌بوه".
Your browser doesn’t support HTML5