ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌کشتی ئارامی تێدا نیه، له‌تورکیا ناوچه کوردیه‌کان وێران ده‌کرێن، له‌سوریا شه‌ڕی خوێناویه، له‌باشوور له‌موسڵ و سنووره‌کانی هه‌رێم شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامه، لە هاوکێشەی گۆڕانکاریەکاندا تورکیا بەرەوکوێ دەڕوات، بەهێزبونی ئێران چی گۆڕانکرایەک لە ناوخۆی عێراق و سوریا دروست دەکات، دوای ئەم گۆڕانکاریانە ودوای ئازادکردنی موسڵ و ڕه‌قه له‌ده‌ست چه‌کدرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کورد دەکوێتە کوێی ئەم هاوکێشانەوە، گۆڕناکاریەکانی ناوخۆی باشۆر چ ئەنجامێکی دەبێت.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ووریا کاڵێیه له‌ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زووری.
شاره‌زووری ده‌ڵێت دوای گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که و به‌تایبه‌تی دروستبوونی داعش نه‌خشه‌ی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتنی سایکس بیکۆ داڕ‌ێژرابوو که‌وته به‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به‌ڵام ڕێکه‌وتنی ڕووسیا و ئێران له‌لایه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێگای خۆشکرده‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وڕێکه‌وتنه، تورکیاش له‌هاوکێشه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و لهناوچهکدهدا به‌ره‌و خلیسکان ده‌چێت، کارتی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه و هه‌موو چوارده‌وری دژیه‌تی.
ده‌شلێت له‌به‌رامبه‌ردا ئێران خاوه‌نی کۆمه‌ڵیک کارتی گه‌وره‌یه و له هاوکێشه‌ی سیاسی نوێ‌دا به ئه‌خته‌بووتی نوێ ناوده‌برێت.
زانایری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5