سوران عه‌لی خان: له‌ باکور میلله‌تێک قڕ ده‌کرێ، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و هه‌ڵویستی پارته‌کان له‌ ئاستی به‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا نییه‌

Soran Ali Khan

بێگومان هه‌موو لایه‌ک دژ به‌ شه‌ر و کاری تیرۆره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رئه‌نجام هاووڵاتیانی سڤیل و بێگوناه‌ زیانیان پێی ده‌که‌وێت.

له‌ کاتێکدا تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر دوو ته‌قینه‌وه‌دا شڵه‌ژاوه‌ و ئه‌ردوگان داوای یه‌کێتیی و یه‌کرێزی ده‌کات بۆ جۆڵانه‌وه‌ی هه‌ستی ناسیونالیستی تورکه‌کان، هه‌رچه‌ند به‌ ناو دژ به‌ پارتی کرێکارانی کوردستانه‌، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێ به‌ کردار دژ به‌ گه‌لی کورده‌.

کورد له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان کاردانه‌وه‌یان چی بوه‌ وه‌ یاخود چیان کرد له‌و ده‌مه‌ی تانک و له‌شکه‌ری تورکیا شار و شارۆچکه‌کانی باکوریان ته‌خت و وێران کرد

Sharnakh

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" راسته‌ ئێستاکه‌ سیاسه‌تی ژینوساێد له‌ کوردستانی تورکیا پیاده‌ ده‌کرێت و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کرداراندا بێده‌نگن، جه‌ماوه‌ری کورد هاۆسۆزی و دڵسۆزیه‌کی زۆری هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی کوردستانی باکور، له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستانیش گرفتاری کێشه‌ ناوخۆیه‌کانی خۆیاندان‌ وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌ تاێبه‌ت له‌ باشور هۆکاری بازرگانیه‌ و هه‌ندێ له‌ حیزبه‌کان ئه‌ونده‌ له‌گه‌ڵ تورکیادا تێکه‌ڵ به‌ بازرگانی بوون ناچار بوون که‌ له‌ هه‌ڵویسته‌ نیشتمانیه‌کاندا پاشه‌کشه‌ بکه‌ن وه‌ نه‌وێرن و نه‌توانن هه‌ڵوێستی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی خۆیان بۆ پشتیوانی خۆیان له‌ خۆشک و براکانیان له‌ باکور ده‌رببرن".

مامۆستا سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ باشور نه‌چوه‌ته‌ خواره‌وه‌، دانه‌به‌زیه‌وه‌، سیاسه‌تی حیزبه‌کان، سیاسه‌تێکی نا نه‌ته‌وه‌ییه‌ تا راده‌یه‌ک، سیاسه‌تێکه‌ له‌ ئاستی به‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا نییه‌، کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی تاێبه‌ت، کۆمه‌ڵیک به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی واێکردووه‌ زۆریان نه‌توانن هه‌ڵوێست ده‌رببڕن".

مامۆستا سۆران ده‌شڵێت" گله‌یی ته‌نها له‌ کورد نییه‌، UN بۆ بێده‌نگه‌ ئه‌منستی، مافه‌کانی مرۆڤ بۆ بێده‌نگن، پارته‌کانی سه‌وزی ئه‌وروپا بۆ بێده‌نگن"

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Soran Alikhan