وێنەی ئــازاد محەمەد.. هەرێمى کوردستان

وێنەی پێشمەرگەیەکى پارتى ئازادى کوردستان(پاک) لە شارەدێى باشیک، پێش گیان لەدەسـتدانی بە ماوەیەک. پێشمەرگەکە ناوى محەمەد محەمەد پوور بوو بە ئاهوڕا ناسراو بوو، لە رۆژهەڵاتى کوردستانەوە خۆبەخشانە لە باشورى کوردستان دژى داعش دەجەنگا.
 

دوو رۆژ دواى دەستپێکردنى ئۆپەراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى مووسڵ، چەند سەد مەترێک دوورى چەکدارانى داعش بووم لە ١٩/١٠/٢٠١٦ لە سەر چیاى باشیک دواى نیوەڕۆ کاتژمێر ٢:٢٣ فڕۆکە جەنگییەکان مۆڵگەى چەک و تەقەمەنیەکانى داعشیان بۆردومان کرد. لەگەڵ بۆردومانەکان پێشمەرگە خۆشحاڵى دەربڕى.