ئه‌مه‌زۆن پرۆژه‌ی هه‌یه‌ فڕۆکه‌ی گه‌وره‌ی بێفڕۆکه‌وان بۆ گواستنه‌وه‌ی شمه‌ک و کاڵا به‌کاربێنێت

پێده‌چێت خواسته‌کانی بازرگانی سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ پێگه‌ی ئه‌مزۆن و به‌کارهێنانی درۆن و فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان ئاسۆیه‌کی فراونی لا‌ی به‌رپرسانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ دروستکردبێت و له‌ هێڵی گه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی تاکدا تێپه‌ڕێت بۆ گواستنه‌وه‌ی باری گه‌وره‌.

پێشتر له‌مانگی ڕابردوودا ئه‌مه‌زۆن ڕایگه‌یاند یه‌که‌م گواستنه‌وه‌ی به‌درۆن له‌ نزیک شاری کامبردج له‌ ئینگلته‌را به‌رسه‌رکه‌وتویی ئه‌نجامداوه‌.

به‌ پێێ تۆماری داهێنانه‌کان، کۆمپانیای ئامازۆن به‌هیوایه‌ په‌ره‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی باری گه‌وره‌تر بدات له‌ڕێگای پۆلێک فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌ی گه‌وره‌وه‌ که‌ بتوانن له‌ ناوچه‌کانی داواکاری کڕینی شمه‌که‌ی له‌سه‌ره‌ بڵاوبکرێنه‌وه‌، بۆنمونه‌ بۆنه‌و ڕووداوی وه‌رزش که‌ دیاری و خواردن و شمه‌کی تایبه‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی تێدا ده‌فرۆشرێت.

داهێنانه‌ نوێکه‌ بریتی ده‌بێت له‌ باڵۆنی گه‌وره‌ که‌ ده‌توانێت له‌ به‌رزی 14 هه‌زار مه‌تر له‌ئاسمان له‌نگه‌ر بگرێت و عه‌مبارێک بۆ شمه‌ک دابینکات و داتر له‌ ڕێگای درۆنی بچووکه‌وه‌ به‌پێی داوا شمه‌که‌کان بۆ کڕیار بگوازرێته‌وه‌.

له‌ساڵی 2014 ئامه‌زۆن ئه‌م داوایای پێشکه‌ش کردوه‌ به‌ڵام ڕێگری ڕێگه‌پێدانی هه‌بوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتان ڕێگا به‌فرۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان ناده‌ن له‌به‌رزی زۆر بفرێن. کۆمپانیای ئامازۆن ده‌ڵێت ئه‌م داوایه‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی کارئاسانی زۆر بۆ گواستنه‌وه‌ی فرۆشتنه‌کانی ده‌کات.

توێژینه‌وه‌یوک: چه‌وری ئۆمێگا 3 مه‌ترسی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بۆ 3 ئه‌وه‌نده‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێێ توێژینه‌وه‌یکه‌ی نوێ خانمانی دووگیان ئه‌وانه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ چه‌وری ئۆمیگا3ی تێدایه‌ ده‌خۆن، له‌وانیه‌مه‌ترسی تووشبوونی نه‌وه‌کانیان 3 ئه‌وه‌نده‌ که‌متر بێته‌و.

تویژینه‌وه‌که‌ له‌گۆڤاری New England Journal of Medicine بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و ده‌رده‌خات ئه‌وخانمانه‌ی له کۆتایی ‌3 مانگی دووگیانیادا 2.4 گرام له‌ئۆمێگا3 یان له‌ڕێگای خواردنه‌وه‌ به‌ده‌ستهیناوه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵه‌کانیان دوای له‌دایکبوون به‌ڕێژه‌ی 31% که‌مبۆته‌وه‌.

ماسی سه‌له‌مۆن و سه‌ردین سه‌رچاوه‌ی ترشی ئۆمیگا سێن، شاره‌زایان ده‌ڵین ده‌مێگه‌ زانراوه‌ ترشی ئۆمیگا تایبه‌ته‌ به‌وه‌ی دژی هه‌وکردنه‌ و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێزده‌کات و ڕێکی ده‌خات، ته‌نگه‌نه‌فه‌سیش پشێوه‌یه‌ له‌ کاری سیسته‌می به‌رگریدا.

توێژینه‌وه‌که له‌زانکۆی واترلوو له‌ که‌ندا ‌ له‌سه‌ر 700 خانم و نه‌وه‌کانیان کراوه‌ له‌دانیمارک تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون.

بیڵ گه‌یتس ئاگاهی ده‌دات و ده‌ڵێت جیهان له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌داهاتوودا لاوازه‌.

ملیاردێر بیڵگه‌یتس ئاگاهیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه ‌له‌داهاتوودا جیهان ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشی کوشنده‌ بێته‌وه‌ وه‌ک ئینفله‌وه‌نزا، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیبۆلا و زیکا نیشانه‌ی لاوازی هه‌وڵه‌ جیهانیه‌کانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ ته‌ندروستیه‌نای به‌خێرای بڵاوده‌بنه‌وه‌.

گه‌یتس له‌وڵاتانی که‌مده‌رامه‌تدا وه‌به‌رهێنان له‌باشکردنی چاودێری ته‌ندروستیدا ده‌کات، ووتی "سیسته‌می کاردانه‌وه‌ی جیهان وه‌ک پێویست پته‌و نیه‌ و توانای نیه‌ ده‌رمانی نوێ به‌خێرایی دابینکات". ووتیشی "پێویسته‌ سه‌نگی بخرێته‌ سه‌ر په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بڵاوبێته‌وه‌ له‌هه‌ندێک چێگا له‌جیهاندا".

هه‌روه‌ها گه‌یتس نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی که‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری ڤایرۆس بۆ ده‌رمان ڕێگری له‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشی ئایدز و مه‌لاریا ڕووده‌دات.

گه‌یتس دوایکرد وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌چاره‌سه‌رکرندی نه‌خۆشیه‌کاندا له‌به‌ر هۆکاری مرۆیی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌بێت یارمه‌تی وڵاتانی که‌مده‌رامه‌ت بده‌ن .

سه‌رباری ئه‌مش ووتی "هاریکاری نێوده‌ڵه‌تی تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهیناوه‌ له‌بنبڕکردنی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان که‌ هێشتا له‌ هه‌ردوو وڵاتی پاکستان و ئه‌فغانستان بوونی هه‌یه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی زانست و ته‌که‌نه‌لۆجیا 01-01-2017