سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بن عه‌لی یه‌ڵدرم دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێری کرد، ئه‌م سه‌ردانه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم چۆن ده‌بێت.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن به‌غدا و ئه‌نکه‌ره ڕێکه‌وتوون هێزی سه‌ربازی عێراق و پێشمه‌رگه پێکه‌وه په‌که‌که له‌شه‌نگاڵ ده‌رکه‌ن، ئایا لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم وه‌ک یه‌کێتی و گۆڕان و پارته ئیسلامیه‌کان به‌مه ڕازین پێشمه‌رگه شه‌ڕی په‌که‌که بکات، ئایا پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی به‌شداری ئه‌م بڕیاره ده‌بێت، ئایا ئه‌گه‌ر به‌مه ڕازی نه‌بن به‌یانامه‌یه‌ک یان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ده‌ن.
له‌سه‌روه‌ختی گرتنی شه‌نگاڵ و نزیکبونه‌وه‌ی داعش له‌هه‌ولێر تورکیا هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بوو، خۆیشی له‌م پرسه نهگهیاندا، ئیستا که مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌وڵێر نیه چۆن هه‌رێم وا به‌ئاسانی ئه‌وه له‌به‌رچاوناگرێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا پته‌وترده‌کات.
له‌مباره‌یه‌وه ووریا کاڵێ له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌دنان کۆچه‌ر شاره‌زای ئاسایش و هه‌وڵگه‌ری له‌کوردستان کردوه.
كۆچه‌ر ده‌ڵێت "ئه‌م سه‌ردانه هیچی نوێی تێدا نیه و تورکیا له‌قه‌یرانی ئابوری و سیاسی‌دا ده‌ژی، هه‌وڵ ده‌دات له‌عێراق نزیکبێته‌وه، به‌وپێیه‌ی حکومه‌تی شیعه له‌به‌غدا توانی له‌ماوه‌یه‌کی کوورتدا ئابڵووقه‌ی ئابوری باش بخاته سه‌ر تورکیا، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌رچوونی کۆمپانیاکانی تورکیایه له‌به‌سره و باشووری عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕووسیا به‌نزیکبوونه‌وه‌ی له‌تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ک عێراقیش بێنێته ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی له‌ئێستادا هه‌یه‌تی و عێراق بێنێته ئه‌و بازنه‌یه‌وه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5