یه‌که‌م به‌له‌م به ووزه‌ی خۆر کارده‌کات و هیچ برژبونهوهیهیهکی گازی نیه بۆ گه‌شتێک به‌ده‌وری جیهاندا ئاماده‌کاری بۆده‌کرێت شه‌ش ساڵ ده‌خاێنێت و له به‌هاری داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات.
"چاودێری وزه" Energy Observer ناوی به‌له‌مه‌که‌یه، پێشتر بۆ پێشبڕکێی به‌له‌م به‌کارهاتوه و له‌چه‌ند پارچه‌یه‌ک پێکدێت و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا کراوه و خانه‌ی گۆڕینی خۆر بۆ وزه‌ی له‌سه‌ر دانراوه، سیسته‌می خانه‌ی وزه‌ی هایدرۆجین و چارۆکهش یه‌کێکه له‌و ڕێگایانه‌ی بۆ سوودوه‌رگرتن له بای ده‌ریا تێدا به‌کاردێت.
نیکۆلا هۆلۆ به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا له بنکه‌ی یونسکۆ له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌که له‌مباره‌یه‌وه ووتی "ئه‌م به‌له‌مه ده‌یسه‌لمێنێت ڕێگای زۆر هه‌یه بۆ گۆڕینی وزه و هه‌موو چاره‌سه‌ره‌کان له‌سروشتدا هه‌یه".
پرۆژه‌ی ئه‌م به‌له‌مه بڕی 5 ملێۆن و 250 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت و له‌حه‌وزی دروستکردنی پاپۆڕ له سه‌ینت مالۆ له بریتانیا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت و له‌وێشه‌وه گه‌شته‌که‌ی ده‌ستپێده‌کات، له 101 بێگه له‌نگه‌ر ده‌گرێت که‌به‌سه‌ر 50 ووڵاتی جیهاندا دابه‌ش بوون و پاریسیش یه‌کێک ده‌بێت له‌و شارانه.
دۆزینه‌وه‌ی پرۆتینێکی نوێ که له‌وانه‌یه بۆ یه‌کگرته‌نه‌وه‌ی ئیسک باش بێت.
زاناکان پرۆتینێکی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه ده‌ڵین ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌یه لهچاکبونهوهی شاکانی ئه‌و ئێسکانه‌ی کاری گرنگیان نیه لای نه‌خۆشه‌کانی شه‌کره، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای دانانی پرۆتینه‌که ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئێسکه شکاوه‌که. زاناکان ده‌ڵین توانیان ئیسکی پێ چابکهنهوه و پته‌وی بکه‌ن به‌تایبه‌تی لای ئه‌و که‌سانی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه.
زاناکان له‌کۆلێجی پزیشکی له زانکۆی ستانفۆرد لهکالفۆرنیا بۆیان ده‌رکه‌وتوه برۆتینی که‌ناویان لێناوه Hedgehog واته ژیشک هاریکاربوه لهچاکردنهوهی ئێسکی شکاوی مشک که تووشی شهکرهبون، له‌ڕێگای چالاکردنی کاری خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی دره‌ستکردنی ئێسک.
مایکڵ لۆنگاکار پرۆفیسۆری نه‌شته‌رگه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای بهیهلۆجی خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و پزیشکی نوێبونه‌وه له زانکۆی ستانفۆرد یه‌کیک بوه لهدۆزهرهوانی پرۆتینه‌که و له توێژینه‌وه‌که به‌شداره، ده‌ڵیت " کاتیک پرۆتینه‌که به‌باشی کار ده‌کات توانای هه‌یه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی مه‌ترسیداری نه‌خۆشی شه‌کره بکات، که به‌لای پزیشکه‌کانه‌وه له‌هه‌موویان زیاتر گرفته‌کانی ئێسکه".
سه‌دان ملێۆن که‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون، که کێشه‌ی لاوه‌کی مه‌ترسیداری لێده‌که‌وێته‌وه، له‌وانه په‌ککه‌وتنی گورچیله و له‌ده‌ستدانی بینایی و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ. دۆزینه‌وه‌ی پرۆتینه‌که له‌وانیه ڕۆژێک له‌ڕۆژان کاریگه‌ریه‌کی مه‌ترسیداری نه‌خۆشی شه‌کره که‌م کاته‌وه.
شارێکی ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا به‌سه‌رکه‌وتویی ئاسمانی شار به‌تاریکی ده‌هێڵنه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باخجه نیشتمانیه‌کانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت وێنه‌ی ستهلایتهکان ده‌رده‌خات پابه‌ندبوونی ده‌یان ساڵی دانیشتوانی شاری فلاگستاف Flagstaff له وڵایه‌تی ئه‌ریزۆنا بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئاسمان به‌تاریکی بۆ چاودێری ئه‌ستێره و ئاسمان ئامانجی خۆی به‌ده‌ستهیناوه.
یه‌کێتی به‌تاریک ڕاگرتنی ئاسمان، کۆمپانیایه‌که کار له‌مبواره‌دا ده‌کات بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئاسمانی ئه‌و ناوچانه به‌تاریکی، له‌مباره‌یه‌وه د‌ڵێت ئاسمانی ناوچه بیابانیه‌کان وه‌ک ئه‌ریزۆنا لای زاناکی فه‌له‌ک باشترین جێگایه بۆ کارکردنیان و چاودێری ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان. هه‌روها ده‌شڵێت ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا بێگه‌ی 3 تلسکۆبی گه‌وره‌ی لێیه.
ڕۆژنامه‌ی دیلی ئه‌ریزۆنا بڵاویکرده‌وه، کرستیان لوگینبوله خانه‌نشینی چاودێری فه‌له‌کناسیی ده‌ریایی ئه‌مریکا که کاری له کۆکردنه‌وه‌ی داتادا کردوه ده‌ڵێت" هه‌وڵه‌کانی هێشتنه‌وه‌ی ئاسمان به‌تاریکی به‌ر له 60 ساڵ ده‌ستی پێ‌کرد و وێنه‌کان ده‌رده‌خات هه‌وڵه‌کان جیاوازی گه‌وره‌ی درهستکردوه".
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ڵین که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهینانی گڵۆپی ڕێگاوبان و شه‌قامه‌کان و شاڕێگاکان به‌شه‌و بۆته هۆی تاریکی و مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی تاوانی دروستکردوه.
لۆگینبوله ده‌ڵێت "داتا‌کان ده‌رده‌خات ئه‌وه‌ی کردوومانه و ده‌ره‌نجامی هه‌بوه، لهچێگای خۆیدابوه".
Your browser doesn’t support HTML5