ئەحمەد ساڵح: بۆ ڕێگەگرتن لە توندڕەوی پێویستە پرەنسیپی سڕینەوەی یەکتر نەهێڵدرێت

ئەحمەد ساڵح

هەوڵەکان زۆر و ڕژدن لەسەر لەناوبردنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی.

لەم ماوەیەی ڕابردوودا پاشەکشەکردنێکی بەرچاوی داعش بینراوە لەو ناوچانەی لە عێراق و لە سوریاشدا داگیریان کردبوون.

پرسیارەکە لەوەدایە ئایا لەگەڵ قەیرانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکێشانی داعش و لەناوبردنی ئایدیۆلۆژیاکانی ڕق و کینە شییانی هەیە بە شێوەیەک کۆتایی بەو دیاردەیە بهینرێت؟!

ئەحمەد ساڵح، پسپۆڕی ئاسایشی نێونەتەوەیی دەڵێت هاکاتی تێپەڕبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کێشەی ئاڵۆزدا هزری توندڕەوی بەرهەمهێناوە و بنەبڕکردنیشی هەروا سانا نییە و دەشڵێت کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یانی ڕاگرتنی گواستنەوەی تێرۆریزم بۆ جیهانی ڕۆژئاوا.

ئەحمەد ساڵح ئاماژەش بەوە دەکات لە ئاکامی ئەو کێشانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن، هەوڵەکان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی یەکتر زیادیان کردووە و دەشڵێت ئەو ململانێیانەی ئێستا لە نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودیەدا هەیە درێژکراوەی هەمان ئەو کێشانەن کە چەندان سەدەیە لە ناوچەکەدان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئەحمەد ساڵح