دیاره گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ر چوار ساڵێک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان یه‌کێک له هه‌ره دیارده گرنگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدایه له ئه‌مه‌ریکا. ئاخۆ چی بوو ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی له ووتاره‌که‌ی ترامپدا که سه‌رنجی هاووڵایانی بۆ لای خۆێ راکێشا.
شه‌ماڵ به‌شیری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و ئاهه‌نگێڕانه‌ی که دوێنی له به‌رنامه‌یه‌کی دوور و درێژدا بینیمان و له زۆری ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو بوه‌وه، گوزارشت له یه‌ک شت ده‌کا، ئه‌وه‌یه سوننه‌تێک فه‌ره‌تر له 200 ساڵ له ئارادا هه‌یه که خزمه‌تی به رێکخراوه بۆیی دامه‌زراندنی یاسایی بنه‌ره‌تی و پابه‌ندکردنی سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران به ئه‌م یاسا بنه‌ره‌تییه که ده‌سه‌ڵات پێوه‌ی پابه‌نده بوه و توانیوه‌تی به شێوازێک له شێوازه‌کان کۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵات، دام و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداری که بێنێته ناو قالبێکی ده‌سینیشانکراوودا که کۆمه‌ڵێک پابه‌ند بوون بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدار ساز بکات".
کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له‌م ووتاره‌دا سه‌رنجی منی راکێشاند کوێ لێدوانه‌که بوو، که له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێدوانه‌دا یه‌ک شت ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ترامپ هه‌ڵگری هه‌مان گووتار، هه‌مان لێدوان، هه‌مان بانگه‌شه‌کان بوو که له درێژایی خولی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به کاری هێنا بوو".
کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌مه یه‌کمین جاره له قوناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆماریدا زۆرترین تێشکی گووتاری سه‌رۆک کۆمار بۆ مژاره ناۆخۆییه‌کانه نه‌ک مژاره ده‌ره‌کیه‌کان، ئه‌مه خاڵێکی گرنگ و به‌رچاوه له‌م پرۆسه‌یه‌دا و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ژێر خانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که هه‌تا ئێستا ترامپ هه‌وڵی داوه کاری له‌سه‌ر بکا، ئه‌و چین و توێژه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا که له چینی ئیلیت و ده‌سه‌ڵاتدار ماندوو و بێزار بوه، ئه‌وه‌ی ترامپ لێره‌دا ده‌یکات تێشکی خۆێ خستووه‌ته سه‌ر قه‌یرانه ناوخۆییه‌کان".
Your browser doesn’t support HTML5