حاتم مه‌نبه‌ری: سیاسه‌تی تورکیا ئیمتیازدانه‌ به‌ هه‌ر که‌سێک به‌و مه‌رجه‌ی کورد ئیمتیازێک وه‌رنه‌گرێت

Hatim Manbari

سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا خانم ثریسا مه‌ی بۆ تورکیا، له‌ کاتێکدا دێت ئه‌و وڵاته‌ تووشی جۆره‌ها قه‌یرانی دایه‌ وه‌ تا راده‌یه‌ک ئه‌مرۆ ئه‌وروپاییه‌کان به‌ چاوێکی تره‌وه‌ سه‌یری تورکیا و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن.

حاتم مه‌نبه‌ری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " دیاره‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا پێش سه‌ردانی بۆ تورکیا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکای کرد، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت که‌ ره‌نگه‌ سه‌رۆک وه‌زیر په‌یامێکی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیزی پێی بێت له‌م په‌یوه‌ندیه‌ ئاڵۆزه‌ی ئێستا که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا هه‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا ، به‌ڵام به‌ گشتی پێیدا چوونه‌وه‌یه‌که‌ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی بریتانیا له‌گه‌ڵ وڵاتانێک وه‌کو تورکیا هه‌یه‌تی، که‌ ئه‌وانیش سه‌رۆک وه‌زیرێکی تازه‌ و سیستم و کارێکی دیپلۆماتی تازه‌یان هه‌یه‌".

کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چاوی لێبکه‌ین له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رادوبردوودا به‌ لایه‌نی که‌م، ده‌وڵه‌تی تورکیا یه‌ک سیاسه‌تێکی هه‌ڵبژاردووه‌ ئه‌ویش سیاسه‌تی ئیمتیازدان بوه‌ به‌ هه‌ر که‌سێک پێی خۆش بێ به‌و مه‌رجه‌ی که‌ کورد ئیمتیازێک وه‌رنه‌گرێت، له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا تورکیا له‌ چه‌ندین باره‌وه‌ له‌ به‌ددترین قۆناغی سیاسه‌تی ناۆخۆیێ و ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی، بۆیه‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر کام له‌ وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌وروپاشدا، یا وڵاتانی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا که‌ ئێستا بریتانیا له‌و چوارچێوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌دایه‌، تورکیا ته‌نها له‌و چوارچێوه‌دایه‌ که‌ ئیمتیازی زۆرتر بدات به‌و شه‌رته‌ی لایه‌نی کوردی که‌ ئه‌و زۆر فۆبیای له‌سه‌ری هه‌یه‌ ئیمتیازێک وه‌رنه‌گرێ".

کاک حاتم ده‌شڵێت" به‌ گشتی سیاسه‌تی دیپلۆماسی ئه‌وروپا به‌ تاێبه‌تی بریتانیا له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیادا زۆر جار پشتکردن بوه‌ له‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و پرینسیپانه‌ی لایه‌نی که‌م وڵاتی خۆیان تێدا ده‌سه‌لاتی هه‌یه‌، یان فه‌رمان ره‌وایی هه‌یه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hatim Manbari