دارستانه پاراناویهکانی ئه‌مازۆن ناوچه‌یه‌که نزیکه‌ی 7 ملێۆن کیلۆمه‌تر دووجا داده‌پۆشێت، ده‌که‌وێته سنووری 9 وڵاتی ئه‌مریکای باشوور، 60% لهبهرازیله، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌که‌وێته، پیرۆ، کۆلۆمبیا، ڤه‌نزویلا، ئیکوادۆر، پۆلیڤیا، گیانا، سورینام و گیانای فه‌ره‌نسی، ته‌نها دارستانێکی گه‌وره نیه.
توێژه‌ره‌وه گریگ ئاسنه‌ر له‌ناوه‌ندی چاودێری ئاسمانی كارنێجی Carnegie Airborne Observatory (CAO) به‌ده‌نگی ئه‌مریکای ووت "له‌م پانتایه فراوانه‌دا ناوچه‌ی هه‌مه‌جۆری ئیکۆلۆجی هه‌یه، هه‌ندێک لهوناوچهکان زۆر لهوانیدیهک چرترن.
ده‌شڵێت هه‌ندێک دارستان دره‌ختی جۆراوجۆری تێدایه، له‌هه‌ندێک جێکه که‌متر، هه‌ندێک له‌دارستانه‌کانی له‌ڕووی پێکهاته و جۆری دره‌خته‌کانه‌وه بێوێنه‌ن، ئه‌مانه‌ش هه‌موو له دارستانێکی گه‌وره‌تردان پێی ده‌وترێت ئه‌مازۆن".
ئانسه‌ر ته‌کنه‌لۆجیای CAO به‌کاردێنێت پێی ده‌وترێت وێنه‌گرتنی شه‌به‌نگی له‌یزه‌ری به‌فڕۆکه که ناوچه جۆراوجۆره‌کان جیاده‌کاته‌وه.
ئاکامه‌کان وه‌ک لهنهخشهدا ده‌رده‌که‌وێت به‌ناوچه ڕه‌نگی جیاوازن، دره‌خته جیاوازه‌کان و مادهکیمیاویهکان و ته‌نانه‌ت جیاوازی بهیۆلۆجی، ڕوه‌که و ئه‌ژه‌ڵ و گیانداره‌کانی لهناوجهکه ده‌ژین جیاده‌کرێنه‌وه.
ئاسنه‌ر ده‌ڵێت زانیاریه‌کان گرنگن بۆ تێگه‌یشتن ئایا ناوچه‌که به‌باشی پارێزراوه یان نا و دانانی پالانی داهاتوو بۆ زیاتر پاراستنی له‌که‌مبوونه‌وه تێکچونی ژینگه‌که‌ی.
ساڵی 1967 ئاگر له ئه‌پۆلۆ1 که‌وته‌وه‌و بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 3 ئاسمانگه‌ر.
به‌ر له 50 ساڵ له‌رۆژی 27 مانگی یه‌کی ساڵی 1967 ڕوداوێکی دڵته‌زێن له‌یه‌که‌م گه‌شتی ناسا له که‌پسولی ئه‌پۆلۆ1 که‌وته‌وه کاتیک له‌تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕۆتینیدا بۆ هه‌ڵدانی بۆ ئاسمان ئاگری گرت.
هه‌رسێ ئاسمانگه‌ڕی سه‌رنشینی که ئه‌مریکایی بوون گیانیان له‌ده‌ستدا، کۆلۆنێل فریگڵ گریسۆن، کۆلۆنێل ئێدوارد وایت و ڕۆجه‌ر جافی.
ئه‌م ڕووداوه بۆ وڵاته‌که کاره‌ساتبار بوو، بوه هۆکاری وه‌ستانی پرۆژه‌ی ناسا بۆ گه‌یشتن بۆ سه‌ر مانگ له‌کۆتای ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا له‌سه‌روه‌ختی بهریوبهرایهتی سه‌رۆک جه‌ی ئێف که‌نه‌دی.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت بوونی فشار و بڕێکی زۆری ئۆکسجین لهکهبسولهکهدا ژینگه‌یه‌کی دروست کردبوو گڕگرتنی ئاسان بوه، کاتی که‌وتنی ئاگره‌که‌ش تیمه‌که توانای ده‌رچوونیان نه‌بوه.
دوای ئه‌م ڕووداوه کووشنده‌یه کۆڕانکاری گه‌وره له دزاینی کهبسولهکهدا کرا، ناسا ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی زۆری دانا. بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاگرگرتن، تێکه‌ڵه‌ی ئۆکسجین و نیترۆجین بۆ کهبسولهی نوێ دانرا، هه‌روه‌ها له‌ئه‌گه‌ری دۆخێکی وه‌هادا کرانه‌وه‌ی ده‌رگاکان بۆ ده‌ربازبوون ته‌نها 5 چرکه‌ی ده‌وێت.
که‌متر له ساڵیک دوای ئه‌وه ئاسمانگه‌ر ئارمسترۆنگ و به‌ز ئالدرین له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ دابه‌زین، دوای 21 مانگ له‌و ڕووداوه ناسا دووباره ئاسمانگه‌ری نارده‌وه بۆ واڵایی له‌ڕێگای ئه‌پۆلۆ 7 ه‌وه.
گۆڕانکاری لهجیناتدا له‌وانه‌یه تامی خۆش بۆ ته‌ماته بگه‌ڕێنێته‌وه.
توێژه‌ره‌وان سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن بۆ چه‌سپاندنی 5 بۆماوه‌ی ونبوو لهتهماتهدا له‌وانه تام و بۆن له‌ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابردوو ئه‌و ڕه‌وه‌که له‌ده‌ستی داوه.
له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی به‌کاردیت بۆبه‌رهه‌م هێنانی ته‌ماته ته‌نها بۆ گه‌شه‌کردنیه‌تی به‌سروشتی و ته‌کنه‌لۆجیای راستکردنه‌وه‌ی تێدا بکارنایهت.
زانای ڕوهکزانی هاری کالی له‌زانکۆی فلۆریدا به‌شدار لهتووێژینهوهکهدا ده‌ڵێت " ئێمه هه‌ڵه‌کان ده‌زانین و بیرۆکه‌ی باشمان بۆ چاکردنی هه‌یه".
له‌وه‌تای ساڵی 1960ه‌وه به‌رهه‌می ته‌ماته 3 ئه‌وه‌نده به‌رزبۆته‌وه و زیاتر پتهوبوه، به‌ڵام له‌ڕووی تامه‌وه گۆڕانکاری به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ڕوویداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باخه‌وانه‌کان گرنگیان به‌لایه‌نێک داوه تامی شیرینی زۆرتر کردوه.
زاناکان به‌هیوان له 3ساڵی داهاتوودا به‌رهه‌می نوێی ته‌ماته به‌تامی سرووشتی خۆی بکه‌وێته بازاڕه‌وه .
Your browser doesn’t support HTML5