پرۆژه‌ی ترامپ بۆ ناوچه‌یه‌کی ئاسایش له‌ سوریا راسته‌ و راست له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی دیمۆکراتیک گرفتێک نییه‌

Hassan Ghazi

دیاره‌ زۆر جار له‌و ناوچانه‌ی گرفتاری شه‌ری ناوخۆ بوونه‌ Safe Zone وه‌ یاخود ناوچه‌یه‌کی ئاسایش دروستکراوه‌، چ ئه‌وه‌ی له‌ 60 کاندا له‌ هه‌رێمی کوردستان، یان پێش رووخانی قه‌زافی له‌ شاری بنگازی له‌ لیبیا. له‌ پێشدا ئه‌ردوگانیش داوای ناوچه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا کردبوو دیاره‌ ئه‌مریکا و وڵاتانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بوبوون، به‌ڵام ئێستاکه‌ گوایه‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی دانڵد ترامپ باس له‌ ناوچه‌یه‌کی ئاسایش ده‌کات. ئاخۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ کوێه‌ و به‌ چ مه‌به‌ستێکه‌؟

حه‌سه‌ن قازی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و پرسه‌ باس کرابوو وه‌ به‌ تاێبه‌تی تورکیا تا ماوه‌یه‌ک زۆر به‌ گوڕ ئه‌وه‌ی باس ده‌کرد، دیاره‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ مه‌سه‌له‌ی سوریادا ده‌ر‌گیرن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نه‌بوون، به‌ڵام‌ پاشان که‌ ئه‌و پێشنیاره‌ هاته‌ پێش له‌ لایه‌ن سه‌رۆک ترامپ، سه‌رۆکایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکله‌ باکوری سوریا وه‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان، ئه‌وانیش ئاماده‌گی خۆیان نیشان دا ووتیان ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ئه‌وها هه‌بێ، باشترین و ئاسایشترین جێگا له‌ راستیدا رۆژئاوای کوردستانه‌ که‌ به‌ هێز و بازۆێ هێزی دیمۆکراتیک وه‌ تێکۆشه‌رانی گه‌لی کورد توانراوه‌ به‌و شێوه‌ بپارێزرێ، جا ئه‌گه‌ر بێت و پرۆژه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه‌ هه‌بێ و راسته‌ و راست له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی کانتۆنه‌کان و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و فیدراسێۆنی دیمۆکراتێک بێ له‌ رۆژئاوا و له‌ باکوری سوریا هیچ گرفتێک نییه‌ به‌ بۆچوونی من".

کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و پرۆژه‌ له‌ لایه‌ن هێزێکی داگێرکه‌ر وه‌کو سوپای تورکیاوه‌ بێت که‌ چۆته‌ ئه‌وه‌ی وله‌وێ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌م له‌ لایه‌ن گه‌لی کورده‌ه‌وه‌ وه‌ هه‌م هێزه‌ دیمۆکراته‌کانی سوریا جێ په‌سه‌ند نییه‌".

کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵێت" ته‌نها ئه‌و ئاڵترناتیڤ و پێشنیاره‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد له‌ په‌یوه‌ندی و به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ دیمۆکراتیه‌که‌کاندا که‌ بتوانێ سوریا به‌ یه‌کپارچه‌گی رابگرێ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hassan Ghazi