قاره‌مان قادر فه‌تاح: ئه‌گه‌ر گۆڕان سکاڵا له‌سه‌ر کاکه‌ حه‌مه‌ تۆمار نه‌کا، دیاره‌ بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی کۆمپانیایه

Qaraman Qadir Fatah

چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیمۆکراتیکی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی لێکه‌وته‌وه‌ له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووێ ئیسلامی. ئاخۆ چی له‌و لێدوانه‌دا هاتووه‌ که‌ وا ئه‌و لایه‌نانه‌ی نگران کردووه‌

kurdistan socialist democratic party - KSDP

Mahammad Haji Mahmood

قاره‌مان قادر فه‌تاح ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " دیاره‌ کاک حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود که‌ سکرتێری که‌ سکرتێری حیزبی سۆشیالسته‌ وه‌ پیاوێکی ناسراویشه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگیرانه‌ خه‌ڵکی کوردستان، کاکه‌ حه‌مه‌ له‌ دۆخێکدا باس له‌ مه‌سه‌له‌ی ئابوری ده‌کا که‌ بوختانی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ ده‌کا که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ پتر له‌ 7 ساڵه‌ وه‌کو ئوپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌رکه‌وتوون، به‌ تاێبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ تاوانی وا ده‌خاته‌ پاڵ که‌ شه‌ریکن له‌و داهاته‌ شاراوه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ یاخود ئه‌و داهاته‌ی که‌ له‌ نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستاندا که‌‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و خۆیان خاوه‌نی کۆمپانیای زه‌به‌له‌حن هه‌ردوو لایه‌نی سیاسی، گۆڕان و لایه‌نه‌کانی تر ئه‌که‌ن به‌ شه‌ریک، ئێمه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نگرانیه‌که‌مان له‌ودایه‌ کاتێک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ستراتیژی خۆێ، له‌ ئامانجی خۆێ، یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی درووستبوونی بزوتنه‌وه‌که‌ مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی و نا عه‌داله‌تی بوه‌ له‌ دارایی ئه‌م وڵاته‌ به‌ تاێبه‌تی له‌ Sectorبه‌شی نه‌وت و به‌ تاێبه‌تریش له‌ کۆمپانیه‌ تاێبه‌تیه‌کان که‌ حیزبه‌ سیاسیه‌کان هه‌یانبووه‌، کاکه‌ حه‌مه‌ دێ له‌م کاته‌دا ئه‌م لایه‌نانه‌ وه‌ تاێبه‌ت گۆڕان ئیتهام ده‌کا، بۆیه‌ نگرانیه‌کی زۆر له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌و قسه‌ی کاکه‌ حه‌مه‌".

کاک قاره‌مان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ که‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ره‌سمی داوای له‌ کاکه‌ حه‌مه‌ کردیه‌ روونکردنه‌وه‌ بدات و به‌ڵگه‌کانی خۆشی بخاته‌ به‌رده‌ست، ئه‌گه‌ر نه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورت که‌ دوو رۆژیان بۆ داناوه‌ له‌ دادگاکان سکاڵا له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئێستادا به‌رامبه‌ر به‌ پۆزشه‌کانی کاکه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود که‌ دێنێته‌وه‌ و باس له‌ عه‌بادی و باس له‌ هه‌ر که‌سێکی تر بکا گۆڕان نابێ له‌ په‌یامه‌که‌ی خۆێ پاشه‌کشه‌ بکا، ده‌بێ دووای تێپه‌ربوونی ئه‌و کاته‌ی که‌ بۆێ داناوه‌ دوو رۆژه‌، دوواێ دوو رۆژه‌که‌ ئه‌بێ له‌ دادگاه‌ سکاڵا له‌سه‌ر کاکه‌ حه‌مه‌ تۆمار کا، وه‌ ئه‌گه‌ر سکاڵا له‌سه‌ر کاکه‌ حه‌مه‌ تۆمار نه‌کا، دیاره‌ بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی کۆمپانیایه‌".

کاکه‌ قاره‌مان ده‌شڵێت " هه‌موو لایه‌ک ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانن KNN بچووکترین دام و ده‌زگای ته‌لڤزیۆنی هه‌یه‌ و که‌مترین کادری به‌رێوه‌بردنی هه‌یه‌ و له‌ که‌مترین شاره‌کانی کوردستاندا نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌، هه‌موو(مصاریف) ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌موو ئه‌وه‌ی که‌ له‌ KNN ده‌یکا، به‌شێکی له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌کانه‌وه‌ دابین ده‌کرێ، په‌رله‌مانتاره‌کانی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولێر، له‌ ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی که‌ هه‌ندێکی به‌شێک له‌و مۆچانه‌ی که‌ وه‌رمان ده‌گرت ده‌ماندا به‌ KNN وه‌ به‌شێکی تریشی ئه‌و پاره‌یه‌ ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگیرانی خۆمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات وه‌ چه‌ندی ن خه‌ڵکیش که‌ بێزار بوون له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان، بازرگانه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان وه‌کو هاوکاری و کۆمه‌ک دایانه‌ به‌ KNN وه‌ تا ئێستاش KNN زیاتر له‌ چه‌ند مانگێکه‌ مۆچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌کانی خۆێ قه‌رزاره‌ وه‌ تا ئێستاش نزیکه‌ 6 -7 مانگه‌ که‌ ئه‌م گه‌ماروه‌ درووست بوه‌ مۆچه‌ی کارمه‌نده‌کانی بدات".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Karaman Kadir Fatah