مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی لەسەر کەیسی زەردەشتیـیەکان لێـپـێچینه‌وه‌ له‌ مامۆستاکه‌ی سلێمانی ده‌که‌ین

نوێنه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتییه‌کان له‌ سلێمانی سکاڵا له‌سه‌ر مامۆستای مزگه‌وتی ره‌سول تۆمار ده‌کات، که‌ ئه‌وانی به‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ له‌ ئاینی ئیسلام شوبهاندووه‌و وتوییه‌تی "ئه‌گه‌ر حوکمی ئیسلام په‌یڕه‌و بکرێت، ئه‌وانه‌ چه‌ند رۆژێکیان پێ ده‌درێت که‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌، یان ده‌بێت کوردستان جێبهێڵن یان ده‌بێت بکوژرێن." له‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی په‌یوه‌‌ندییه‌کان و پێکه‌وه‌ ژیان سه‌ره‌رای پشت راست کردنی ئه‌وه‌ی که‌ زه‌رده‌شتییه‌کان سکاڵایان تۆمار کردووه‌ ده‌شڵێت "لێپرسینه‌وه‌ له‌و مامۆستایه‌ ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده‌ قسه‌کانی له‌ میمبه‌ره‌وه‌ نه‌کردووه‌."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئه‌و لێدووانه‌ به‌ مه‌ترسیدار ناو ده‌بات، له‌ کاتێکدا زه‌رده‌شتییه‌کانیش له‌ کوردستان وه‌ک هه‌موو ئاینێکی دیکه‌ رێگه‌ پێدراون، به‌ڵام نایشارێته‌وه‌ له‌ نێو مامۆستای ئاینی توندڕه‌و هه‌ن و کارمه‌ندی حکومه‌تیشن، ده‌شڵێت "له‌ماوه‌ی رابردوو 7 مامۆستای ئاینیمان له‌سه‌ر کار لاداوه‌ له‌به‌ر تونڕه‌ویان"

دوابه‌دووای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدووانی مامۆستا مه‌لا حه‌سیب له‌ مزگه‌وتی ره‌سولی شاری سلێمانی که‌ بۆ به‌شی فارسی بیبیسی دایبوو، رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌کاروباری ئاینی له‌ کوردستان، به‌ نیازه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌و مامۆستایه‌ بکات که‌ به‌شێوه‌یه‌کی توندڕه‌وانه‌ رای خۆیان له‌سه‌ر هه‌وادارانی ئاینێکی دیکه‌ ده‌ربڕیوه‌ که‌ رێگه‌ پێدراو نییه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ مەریوان نەقشبەندی