له‌ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا WHO هاتوه ده‌توانرێت ژیانی ملێۆنه‌ها که‌س بپارێزرێت ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت ده‌ستنیشانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بکرێت. ساڵانه 8 ملێۆن و 800 هه‌زار به‌و نه‌خۆشیه ده‌مرن.
ڕۆژی شه‌ممه هاوکاتی ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه ڕێکخراوه‌که ڕێنمایی نوێی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت ده‌توانرێت ده‌رفه‌تی مانه‌وه له‌ژیاندا بۆ ئه‌و که‌سانه بره‌خسێت به‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ژین.
بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه گه‌شتوه‌ته ئاستی په‌تا و دووهه‌م هۆکاری مردنه له‌دوای نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانی خوێن، که ساڵانه مردنی 1 له‌سه‌ر 6ی دانیشتوانی هه‌موو جیهانه لێده‌که‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که‌ی WHO ده‌ڵیت ساڵانه 14 ملێۆن که‌س تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌که پێشبینی ده‌کرێت به‌هاتنی ساڵی 2030 به‌رزبێته‌وه بۆ 21 ملێۆن تووشبوون. به‌پێی خه‌مڵاندنی ڕێکخراوه‌که ئه‌گه‌ر بێت و ڕێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشیه‌که له‌سه‌ره‌تای تووشبووندا، ئه‌وا مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه له‌وڵاتانی که‌مده‌رامه‌تدا به‌هاتنی ساڵی 2030 بۆ 9 ملێۆن که‌س به‌رزده‌بێته‌وه.
سه‌رۆکی به‌رێوبه‌رایه‌تی نه‌خۆشیه‌کانی ڕێکخراوه‌که ئهتینێ کرووگ ده‌ڵێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌رزه و هه‌روه‌ها تێچوونی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ش زۆر ده‌که‌وێت.
ئاماره‌کان باس له تێچوونی 1 ترلێۆن و 600 ملێۆن دۆلار ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له‌لایه‌ن بیمه‌ی ته‌ندروستیه‌وه خه‌رج کراوه. بۆرێگری گرتن له ئه‌گه‌ری تووشبوونیش وه‌ک ڕاپۆرتی ڕیکخراوه‌که ده‌ڵیت، "ده‌بێت هۆکاره‌کانی نه‌مێنێت، وه‌ک جگه‌ره‌کێشان و پیسبوونی هه‌وا و خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول و په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می خۆراکی ته‌ندروست".
ڕۆبۆتێکی بچووکی باڵه‌فڕ له‌شێوه‌ی شه‌مشه‌مه کوێره بۆ چاودێری کاره‌ست.
درۆن یاخود فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان له‌هه‌موو دۆخێک‌دا ناتوانێت کاری خۆی بکات یاخود ئه‌و زانیاریه به‌ده‌ستبێنێت مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی. توێژینه‌وه له کۆڤاری زاناستی ڕۆبۆتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌وه سێت ههتینسن برۆفیسرۆری ئه‌ندازیاری له زانکۆی ئیلینۆی له‌شیکاگۆ ده‌ڵێت ڕۆبۆتی بچووک له‌شێوه‌ی شه‌مشه‌مه‌کوێره له‌وانه‌یه زۆر به‌توانابێت لهکۆکرندوهی زانیار وه‌ک ئه‌و ڕووداوه ناوه‌کیه‌ی له بنکه‌ی ناوه‌کی فۆکۆشیما له ژاپۆن که‌وته‌وه.
ده‌ڵشێت درۆنه‌کانی له‌ئێستادا به‌کاردێت توانای فڕینی باشیان هه‌یه به‌ڵام وه‌ک شه‌مشه‌مه کوێره توانای کۆڕینی ئاراسته‌یان به‌خێرای نیه، ڕۆبۆتی شه‌مشه‌مه کوێره گوونجاوه بۆ به‌کارهێنان و چوونه ناوچه‌یه‌ک که مرۆڤ ناتوانێت بچێت.
ئه‌و ڕۆبۆته‌ی له توێژینه‌وه‌کدا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن قورسی 85 گرامه و درێژیی 8 ئینجه، له‌چرکه‌یه‌کدا 10 جار باڵه‌فڕه ده‌کات و به‌رگێکی ته‌نک دایده‌پۆشێت ناویان لێناوه (بات بۆت) Bat bot .
توێژینه‌وه‌که بڕی 1ملێۆن و 500 هه‌زار دۆلاری تێچووه، له‌وانه تێچوونی توێژینه‌وه‌ی تیمه‌ی تایبه‌ت له‌زانکۆی براون Brown University له‌سه‌ر کۆچکردنی شه‌مشه‌مه کوێره.
توێژهرهوهان به‌نیازن له‌داهاتوودا کامیره بۆ ئه‌و ڕۆبۆته دانێن و مۆڵه‌تی بهکارهینای له ناوه‌ندی فڕینی فیدراڵی بۆ وه‌رگرن، به‌هیواشن له 5 ساڵی داهاتوودا بکه‌وێته بواری کاردکردنهوه.
ڤیجاری کۆمار پرۆفیسۆری بواری ئه‌ندازیاری لهزنکۆی به‌نسلڤانیا ده‌ڵێت درۆنه‌کانی باڵه‌کانیان ناجووڵێت کێشه‌ی گۆڕینی کتووپڕی ئاراسته‌ی فڕینیان هه‌یه و بوونی چوار په‌روانه کاریگه‌ر نیه. ده‌شڵێت هێشتا زوه بڕیار بدرێت له‌سه‌ر سه‌رکوتویی ئه‌م داهێنانه.
داهینانیکی چاویلکه‌یه‌کی نوێ، خۆی ئۆتۆماتیک بینین ڕێکده‌خات.
زاناکانی زانکۆی ولایه‌تی یوتا گلسرینی ئاسایی‌یان له‌نێوان دوو توێژی شوشه‌ی جاویلکهدا به‌کارهێناوه بۆ ڕێکخستنی ئۆتۆماتیکی بینین.
چاویکلهکه به به‌کارهینانی ئامێری تیشکی ژێر سوور بۆ پێوانی دووری و هه‌ندێک بازنه‌ی کاره‌بایی و ئامێرێکی میکانیک بۆ ڕێکخستنه‌ی توێژی شووشه‌ی دواوه کارده‌کات، ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌ناها 14 چرکه‌ی پێده‌چێت.
ئه‌م داهێنانه ئۆتۆماتیکی کارئاسانی بۆ کاتی خوێندنه‌وه و لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل ده‌کات، یاخود بۆ بینی شته‌کان له‌نزیکه‌وه یان بۆ دوور ڕوانین.
ئه‌ندامی تیمی توێژینه‌وه‌که کارلۆس ماستهرئهنجیلۆ ڕوونیکرده‌وه و ووتی " ئه‌گه‌ر ئه‌م چاویلکه‌یه به‌کاربێنیت به‌رده‌ام بینینت ڕوون ده‌بێت".
یه‌که‌م نموونه‌ی ئه‌م چاویلکه‌یه تاڕاده‌یه‌ک گه‌وره‌یه، توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن کار ده‌که‌ن بۆ دروستکردنی شێوه‌یه‌ک له چاویلکه‌ی باو بچێت و بچووک بێت.
ده‌شڵین پێشبینی ده‌که‌ن له 3 ساڵی داهاتوودا بکه‌وێته بازاره‌وه، ئه‌و کاته‌ی ده‌که‌وێته به‌رده‌ست ده‌توانریت له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی بێته‌له‌وه به‌ته‌له‌فون ئۆتۆماتیکی برۆگرامی که‌یت و چاویلکه‌که به‌پێی به‌کارهینان خۆی ڕێکخات.
Your browser doesn’t support HTML5