له‌وه‌تای ساڵی 1985ـه‌وه که‌س فڕۆکه‌ی بۆ نیشتنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی ناهی ناسراو به (ڤینۆس - Venus ) نه‌ناردوه، هۆکاریش ئه‌وه‌یه هه‌رئه‌وه‌ندی شتێک بگاته سه‌ر هه‌ساره‌که ده‌ستبه‌جێ یاخود دوای یه‌ک کاتژمێر گڕ ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت چپی کۆمپیوته‌ره که له پله‌ی گه‌رمای 250ی سه‌دی بۆ سه‌ره‌وه له‌کار ده‌که‌وێت، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر باشترین پاراستنی دژ به گه‌رما بۆ دانرێت، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایان به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌ساره‌ی ناهی ناگرێت که 450 پله‌ی سه‌دیه.
به‌ڵام زاناکانی ئاژاناسی ناسا له ناه‌ندی توێژینه‌وه‌ی گلێن NASA's Glenn Research Center له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن به‌م زوانه ده‌توانین فڕۆکه بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی ناهی بنێرین، له‌ڕێگای داهێنانێکی نوێوه به‌دانانی چپی کۆمپیوته‌ر لهسیرامیکدا.
چاره‌سه‌ره‌که به داپۆشینی چپهکه به سیلیکۆن - کاربید کراوه که‌توانای به‌رگه‌گرتنی پله‌ی گه‌رمای زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رگه‌ی فشاری گه‌وره‌ی ژینگه ده‌گرێت که له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی ناهی 90 که‌ڕه‌ت له‌فشاری سه‌ر زه‌وه‌ی به‌رزتره .
له‌ژورێکدا که ناسا ئاماده‌ی کردوه بۆ تاقیکردنه‌وه به‌ناوی گلێن، ژینگه‌ی هه‌ساره‌ی ناهی تێدا به‌رجه‌سته‌کراوه، چپهکه بۆ ماوه‌ی 21 ڕۆژ به‌رگه‌ی گرتوه، که‌ماوه‌یه‌که به‌سه بۆ ئه‌رکی زانستی پیویست.
به‌ڵام زاناکان ده‌ڵێن شێوه‌ی به‌شه میکانیکیه‌کانی فڕۆکه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ساره‌که ده‌نیشێته‌وه هێشتا ئاسته‌نگێکی گه‌وره‌یه، ئه‌م جۆره ته‌کنه‌لۆجیایه‌ش له‌وانه‌یه بۆ ئه‌رکه‌که‌ی هه‌ساره‌ی ناهی به‌هاتنی ساڵی 2023 ئاماده‌بێت.
چۆرێکی په‌پووله‌ی گه‌وره له مه‌کسیک به ڕێژه‌ی 27 % ژماره‌یان که‌م ده‌بێته‌وه.
به‌پێی توێژینوهیهکی شاره‌زایانی حکومه‌ت و سه‌ربه‌خۆ له‌وڵاتی مه‌کسیک جۆڕێکی گه‌وره‌ی په‌پووله‌ی ڕه‌نگ پرته‌قاڵی و ڕه‌ش ناسراوه به شا په‌پووله Monarch Butterfly له‌وڵاتی مه‌کسیک ئه‌م زستانه ژماره‌یان به‌ڕێژه‌ی 27% که‌مبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی پار که ژماره‌یان به‌رزتر بوو.
زاناکان ده‌ڵین هۆکاره‌کانی که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌پووله له‌وانیه به‌هۆی سه‌ختی زستان و باوبۆرانی به‌هێز بێت که کاریگه‌ری له‌سه‌ر زیاتر له 40 هیکتار دارستان هه‌بوه و په‌پووله‌کانی بۆ ناوه‌ڕاستی مه‌کسیک کۆچده‌که‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ساڵانه به‌ملێۆنه‌ها په‌پووله دوریی 5500 کیلۆمه‌تر له که‌نه‌دا و ووڵاتهیهکگرتوهکانهوه ده‌بڕن و به‌ره‌و دارستانه سنۆبه‌ره‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری مه‌کسیکۆ سیتی له مه‌کسیک کۆده‌بنه‌وه. بۆ زانینی ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی په‌پووله‌کان پێوانه‌ی داپۆشینیان بۆ ناوچه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێت نه‌ک ژماردنی په‌پووله‌کان به‌تاک.
عومه‌ر فیداڵ سه‌رۆکی لقی سندوقی نێوده‌ڵه‌تی مه‌کسیک بۆ ژینگه‌ی ده‌شتووده‌ر ووتی "پێده‌چێت هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی داپۆشینی داره‌ستانه‌کان به په‌پووله له‌ساڵی پاردا به‌هۆی باهۆزی به‌هێز و سه‌رما و سۆڵه‌وه بووبێت ". فیداڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و 3 وڵاته گه‌وره‌یه که‌نه‌دا و ئه‌مریکا و مه‌کسیک بۆ پاراستنی ژینگه‌کانی ئه‌و په‌پوولانه‌ی کۆچی بۆ ده‌که‌ن و لێی ده‌ژین ده‌بێت ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
ووتیشی نزیکه‌ی 7.4% له 84 ملێۆن که ژماره‌ی خه‌مڵێندراوی په‌پووله‌کانه به‌هۆی باوبۆرانی مانگی 3ی پاره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه که‌ده‌کاته 6.2 ملێۆن په‌پووله، له‌وسه‌روه‌خته‌دا که باهۆزه‌که ڕوویداوه په‌پووله‌کان له‌مه‌کسیکه‌وه بۆ ئه‌مریکاو که‌نه‌دا له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا بوون.
کۆمپانیای ئووبه‌ر Uber ئه‌ندازیاری ئاژانسی ناسای به‌کرێگرتوه بۆ کارکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی فڕینی ئۆتۆمۆبێل.
ئه‌ندازیار مارک مۆر به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌کات که ئامانجی پشتیوانی کۆمپانیاکانه که ئۆتۆمپێلهکان په‌ره‌پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها کارکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه چاودێره‌کان و حکومه‌ته‌کان که له‌دانانی بنه‌ماکانی به‌شدار ده‌بن.
ساڵی پار کۆمپانیای ئووبه‌ر ڕوانگه‌ی بۆ ئۆتۆمبێلی درۆنی ئه‌لیکترۆنی له‌شێوه‌ی هه‌لیکۆپته‌ر بڵاوکرده‌وه که له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌ک به ستونی به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌نیشێته‌وه، بۆکارکردن به‌رفراوانی زیاتر بێده‌نگه و تێچوونی که‌متره.
کۆمپانیای ئوبه‌ر ووتیشی ده‌توانرێت ئه‌م بیرۆکه‌یه له 10 ساڵی داهاتوودا بکه‌وێته کار.
Your browser doesn’t support HTML5