یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا وه به تاێبه‌ت پاش نه‌خۆش که‌وتنی مام جه‌لال و چۆڵکردنی گۆڕه‌پانه‌که تووشی جۆره ده‌رده سه‌ریه‌ک بوه که هێشتا به دووای دهرمانهکهیدایه. ئاخۆ ده‌رمانه‌که‌ی له کام دارووخانهدایه؟
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" من پێیم وایه یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان وه‌کو پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات به گشتی و کوردستان به تاێبه‌ت گه‌یشتووه‌ته قوناغێک که ره‌نگ بێ مۆدێلی به‌سه‌ر چووه و چاره‌سه‌ریی زۆر ئاسان نه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانیه‌ی که یه‌کێتیی تێدا ده‌ژێ، پارته‌کانی تریش له هه‌مان قه‌یرانیدا ده‌ژێن ".
دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ، کێشه‌که ئه‌وه‌یه پارته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی دام و ده‌زگایی له‌گه‌ڵ پارته‌که‌یاندا کاریان نه‌کردووه ، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له خۆیان کۆکردووه‌ته‌وه و که‌سانی به توانایان له ناو پارته‌که‌یاندا نه‌هێشتووه وه ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌وری خۆیان کۆکردوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای توانا دانه‌نراوون، بۆیه کاتێک که‌سی یه‌کم نه‌خۆش ده‌که‌وێ یا نامێنێتن ته‌ماشا ده‌که‌یت که‌سێکی تر نابێ جێگاێ بگرێته‌وه، بۆیه ئه‌رکه‌کان له‌ناو هه‌مان بنه‌ماڵه‌دا ده‌مێنێته‌وه".
دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت" یه‌کێتیی ئێستاکه له قوناغێکی په‌رته‌وازه‌ی زۆر مه‌ترسیداردا ده‌ژێ، یه‌کێتیی ته‌نها ناوی یه‌کێتیی ماوه، ئه‌گه‌نه له بنهرهتتدا کۆمه‌ڵێک له‌سه‌ر ده‌ست که‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیدا ململانی ده‌که‌ن".
Your browser doesn’t support HTML5