ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت و زۆر جار ئاماژه‌ی پێی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌ردوگان و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیدا هه‌میشه به زمانی هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه ده‌دوێن. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م هه‌ره‌شه و گوڕه‌شانه له راستیدا چوونه‌ته پراکتیکه‌وه وه یاخود وه‌کو ده‌ڵێن هه‌ر بایه؟
مه‌جید حه‌قی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک- CAPK) و خوێندکاری دکتۆراه له زانستی رێبهرێدا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا به پێی تیوری فرۆێد هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه یان شهر به‌شێک له سرووشتی مرۆڤه به تاێبه‌ت ئه‌و کاته‌ی که‌سێک له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی خۆێدا له شه‌ردا ئامانجه‌کانی خۆێ نه‌گات، په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه وه ئه‌مه‌ش له په‌یوه‌ندی به ئه‌ردوگان راسته به تاێبه‌تی له 2011 به دوواوه که سیاسه‌ته‌کانی به‌ره به‌ره به‌ره‌و شکه‌ست چوون و ئه‌نجامه‌که‌ی له ساڵی 2015 به دوواوه تووشی قه‌یرانی زۆر گه‌وره له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو وه ئه‌مه‌ش بوه هۆێ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ته‌نگه‌ژه‌کاندا په‌نای بردووه‌ته به‌ر هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه".
کاک مه‌جید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بێگومان هه‌ره‌شه هه‌میشه هه‌ستی دژایه‌تی وه هه‌ستی رق و کین له ناو خه‌ڵكدا پێک دێنیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌هێز بێت، هه‌سته‌که، هه‌ستی ترسیش له خوێدا پێک دێنی، به هۆێ ئه‌وه‌ی تورکیا له مێژووی 80 – 90 ساڵه‌ی رابوردوودا هه‌میشه هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه و سه‌رکووت به کار هێناوه له په‌یوه‌ندی به پرسیکهمایهتیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌وانه پرسی کورد له‌وانه‌یه کاریگه‌ری خۆێ هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌کانی داهاتوو له په‌یوه‌ندی به ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا".
کاک مه‌جید ده‌شڵێت" تا ئێستا هیچ وڵاتێکی دیمۆکراتیک له ناو خوێدا بۆ پرسه‌کانی خۆێ په‌نای بۆ هه‌ره‌شه نه‌بردووه، بۆ نموونه وڵاتانی ئه‌وروپایی به تاێبه‌ت له کێشه‌ی ریفراندوومی ئوسکاتلندیهکان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له بریتانیا که له رێگای سازش و دیالۆگه‌وه ئه‌و بژراده‌یان بۆ ره‌خسا بۆ بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان و هه‌ره‌شه‌کان تا ئێستا کێشه‌ی هیچ وڵاتێکی چاره‌سه‌ر نه‌کردووه".
Your browser doesn’t support HTML5