دیاره ره‌خنه و ئازادی بیر و را ده‌ربرین یه‌کێک له هه‌ره بنه‌ماکانی دیمۆکراسیه، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنانه کاریگه‌رتر و باشتر گوێان بۆ شل ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێت و سازده‌رانه بن نه‌ک بۆختان و هه‌ڵواسین. له ووتارێکدا که ئینستیتیوتی واشنتن بڵاویکردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌ت له په‌یوه‌ندی به کورده‌وه، په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، گه‌نده‌ڵیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، دیمۆکراسی له هه‌رێمه‌که‌دا، رۆژئاوا و شه‌ری داعش که شاره‌زایانێک له‌و روه‌وه له‌سه‌ر شرۆڤه‌یان کردووه، ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و باس و شرۆڤهکردنانه به‌و ئاراسته‌دا بوونه، مه‌به‌ست سازده‌رانه؟
هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " نه به‌داخه‌وه رووخێنه‌ر و زۆر نا دیموکراتیک بوو، زۆر رۆخێنه‌ر بوو له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری نا درووست، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی به هه‌ر حاڵ ئیستیتوتێک شتێکی نووسیوه ، ده‌یان و سه‌دان ئینستیتیوت هه‌ن شت ده‌نووسن، ته‌نیا و ته‌نیا یه‌ک زاویه ده‌بینن وه له‌و بابه‌ته‌یش که هه‌ڵیانبژاردبوو دیسان هه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی رێک مه‌به‌ست بوو ههڵیبژێردرابوو، به‌داخه‌وه به‌شدار بوانهکانیش ئه‌وانیش ده‌ورێکی زۆر ناحه‌زیان گێڕا وه نه‌یانتوانی ئه‌و جۆره‌ی که پێویسته له‌و تریبیونه که‌ڵک وه‌رگرن".
کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی که حه‌ق بوو و ده‌بوایه باس بکرابایه ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی که ده‌بوو بایه‌خی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که پرۆگرامی بۆ ته‌رخان بکه‌یت، ئه‌وه‌ی که که ده‌بێ کارناسانی بۆ بانگ که‌ی و لێکی بده‌یه‌وه، ئه‌وه‌یه په‌که‌که چ سه‌رکه‌وتنێکی به ده‌ستهێناوه چۆن بوه که توانیوه‌تی سه‌رنجی جیهان بۆ لای خۆێ رابکێشێ، ده‌بو پرسیار کرابا چی بوو بۆ ئه‌مه‌ریکا سه‌ر باقی شه‌ست و قوسور ساڵ په‌یوه‌ندی تاێبه‌ت له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌یه‌وێ به پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی تورکیا یارمه‌تی یه‌په‌گه ده‌کا، ده‌بوو ئه‌وه پرسیار کرابا که ئه‌زمونی رۆژئاوای کوردستان چ بوو خه‌ڵک له ئه‌وروپا و له ئه‌مه‌ریکادا را دێن خۆێ بۆ به کوشتن ده‌ده‌ن، ده‌بوو باسی ئه‌وه کرابا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه که نا راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مه‌ریکا و یان بڵیین هاوپه‌یمانان و په‌که‌که دانراوه چ ده‌ورێکی گرنگی هه‌بوو له سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی داعش و.......".
کاک هێمن ده‌شڵێت" ئێستا بێجگه له ئوپۆزسیونی کوردی رۆژهه‌ڵات، هه‌رچی لایه‌نی کوردی هه‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، وه له‌و په‌یوه‌ندیه په‌که‌که پله‌ی یه‌کمی نییه، پله‌ی سیه‌می هه‌یه، ئێستاش یه‌کێیی نیشتمانی کوردستان و ته‌نانه‌ت پارتی دیمۆکراتی کوردستان په‌یوه‌ندیان خۆشتره له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که په‌که‌که توانیویه‌تی تا ئێستا سه‌ربه‌خۆیی بپارێزی گرنگه، له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێ، ئه‌وه شتێکی زۆر سرووشتیه هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به بڕوای من هه‌تا ئێستا ئه‌زمونی په‌یوه‌ندی په‌که‌که له‌گه‌ڵ ئێران ته‌ندرووستر بوه له ئه‌زمونی په‌یوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانی و ته‌نانه‌ت پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، جا په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌ر باس ناکه‌ین".
Your browser doesn’t support HTML5