موختار نه‌قشبه‌ندی: ئه‌مه‌ریکا پێویستی به‌و 54 بیلۆن دۆلاره‌ نییه‌ بۆ بردنه‌ سه‌ره‌وی بودجه‌ی له‌شکه‌ری

Mokhtar Naghshbandi

له‌ روانگه‌ی وڵاته‌ یه‌کگتووه‌کانه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ جیهان که‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ شوێنی گرنگ و ستراتیژی داده‌نرێت بنکه‌ و باره‌گا و پاێێگاێ له‌شکه‌ری تێدایه‌ و داراییه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان کردووه‌. له‌ کاتێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پێشینی ئوباما بودجه‌ی له‌شکه‌ر و پنتاگۆنی که‌مکرده‌وه‌، سه‌رۆک ترامپ داوای 54 بیلیۆن دۆلاری تر ده‌کات بۆ کاروباره‌ له‌شکه‌ریه‌کان.

Pentagon - 02

له‌ کاتێکدا ترامپ رێبازێکی نه‌رمتری به‌رامبه‌ر به‌ روسیا و چین له‌به‌ر گرتووه‌ ئایا پێویستی به‌و جۆره‌ بودجه‌ هه‌یه‌، نگرانی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ کام به‌شی جیهانه‌، ئایا درووستکردنی شه‌رێک له‌گه‌ڵ ئێراندا هیچ به‌رژه‌وه‌ندهیه‌کی بۆ ئه‌مه‌ریکای تێدایه‌ وه‌ تا چه‌ند درووستکردنی هه‌رشه‌رێک شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ کار بکاته‌ سه‌ر پلانه‌کانی ترامپ بۆ بۆژانه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری وڵاته‌که‌؟

رۆژنامه‌وان موختار نه‌قشبه‌ندی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " نه‌خێرئه‌گه‌ر باس له‌ پێداویستی بێت و بڵێن ئه‌مه‌ریکا تووشی قه‌یرانیه‌ک بوه‌ بۆ پاراستنی خۆێ، نه‌خێرهیچ پێویستی پێی نییه‌‌، چ له‌ باره‌ی تێچووه‌کانی له‌شکه‌ره‌وه‌ و له‌ زۆر روه‌وه‌ له‌ وڵاتانی تر پێشکه‌وتووتره‌ و له‌ باره‌ی جۆره‌ها چه‌که‌وه‌ زۆر له‌ وڵاتانی تر له‌ پێشه‌وه‌دایه‌، هه‌ر بۆ نموونه‌، ئه‌مه‌ریکا خاوه‌نی 13 هه‌زار فرۆکه‌ی جۆرا و جۆره‌ له‌ ئازمایشیه‌وه‌ بگره‌ تا شه‌رکه‌ر و سیخوریه‌کانی له‌ کاتێکدا روسیا 3500 – 3000 فرۆکه‌ی هه‌هیه‌، بێجگه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتخوازی له‌ سیستمی نا عادڵانه‌ی جیهاندا هیچ هۆکارێکی تری نییه‌".

کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کێشه‌ی ئه‌مه‌ریکا وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ره‌قیبی خۆێ بزانێ، روسیا و چینه‌، روسیا ئێستا مه‌ترسیه‌که‌ بۆ سه‌ر ئێستای ئه‌مه‌ریکا وه‌ چین مه‌ترسیه‌که‌ بۆ سه‌ر داهاتووی، به‌ڵام وڵاتانێک وه‌کو ئێران یان کۆریای باکور ناتوانن گرفتێکی قووڵی ئاسایشی بۆ ئه‌مه‌ریکا درووست که‌ن".

کاک موختار ده‌شڵێت " بودجه‌ی له‌شکه‌ری هه‌موو وڵاتان چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌، له‌ ساڵی رابوردوو بودجه‌ی وڵاتان 1700 بیلیۆن یان میلیارد دۆلار بوه‌ ، که‌ 600 بیلیۆنی به‌شی ئه‌مه‌ریکا بوه‌ وه‌ 200 بیلیۆن دۆلاریشی هه‌ی چین، وه‌ هه‌ر کات ئه‌مه‌ریکا بودجه‌که‌ی بباته‌ سه‌ره‌وه‌، وڵاتانی تریش له‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ست به‌ مه‌ترسیه‌ک ده‌که‌ن وه‌ ئه‌وانیش به‌ دڵنییاییه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بودجه‌ی خۆیان ببه‌نه‌ سه‌ره‌وه‌".

کاک موختار دیسان ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بێت و ئێران و ئه‌مه‌ریکا کێشه‌ رامیاریه‌کانیان به‌ ده‌رئه‌نجامێک نه‌گات و ئه‌گه‌ر بێت شه‌ڕێک روو بدات، ئه‌مه‌ریکا به‌و تاقیکردنه‌وانای که‌ له‌ عێراق و ئه‌فغانستاندا هه‌یه‌ به‌‌ هیچ شێوه‌یه‌ک هێڕشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ئێران ناکات، ته‌نها هێڕشی موشه‌کی و ئاسمانی ده‌بێت و له‌ ده‌ریادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هه‌زینه‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ر ده‌که‌وێت وه‌ قازانجی تێدا نییه‌، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی له‌ عێراقدا هیچ قازانجێکی تێدا نه‌بوو".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Mokhtar Naghshbandi