لەگەڵ دێرینی مێژووی شیعردا، هێشتاش بە یەکێک لە ژانرە هەرە ناسراوەکەی فەرهەنگی نەتەوەیەک دادەنرێت و بێگومان لە ناو کوردیشدا هەر بەم شێوەیەیە.
تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت مشتومڕ زۆرن لەسەر ئەوەی بۆ شیعر دەنوسرێت و وەڵامی زۆر جیاواز هەن بۆ ئەم پرسیارە و بە دووریش نازانرێت لە هەر قۆناغێکدا وەڵامی نوێی تر بێنە ئاراوە.
مەرجیش نییە وەڵامی ئەو پرسیارە هەر تەنها لای خودی شاعیر بێت، بەڵکو دەشێت وەڵامی هەرە دروست و گونجاو لای خوێنەری ڕژد بێت، وەک بەشێک لە پرۆسەی خوێندنەوە و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
"حهزم له هیچ كۆتاییهك نییه
تهنانهت كۆتایی ئهو فیلمانهشی عاشقهكان تێیدا بهیهك دهگهن
عهشق خهباتكردن نییه بۆ بهیهك گهیشتن
عهشق تهنیا ئازار چهشتنه له پێناوی نهمریدا"
شیعر دەربڕینە لە باڵاترین شێوەی جوانکاریدا و ئەو وێنە شیعریانەش هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە کە کاریگەرییەکانی خۆیان لای خوێنەرانیان جێدەهێڵن و خوێنەر وەها لێدەکەن کە بۆتە بەشێک لەو دەقە شیعریە.
(ستیڤان شەمزینی) دەنوسێت "من شاعیرم و پێویستە بە دوای جوانیدا بگەڕێم، کارم ئەوەیە کۆلاجی پارچە ناشرینەکانیش بکەم لە پێناوی بەرهەمهێنانی جوانییەکی تازەدا." ئایا توانیویەتی لە شیعرەکانیدا ئەو جوانییانەی باسیان دەکات بدۆزێتەوە؟
(چەند خولەک پێش مەرگ)
لەناو خەیاڵی ژیاندا ون بووم
کەچی ئەوە مەرگە ئەمدورێتەوە
لە سەوزترین وەرزی تەمەندا
****
تۆ من ببەخشە کە خیانەتم لێکردی
دەستم خستە دەستی مەرگەوە
بۆ ژوانێکی جاویدانی
****
پڕبووم لە بۆنی گوڵاوی ژیان
مەرگ چڵ چڵ
ڕۆحی ئاشقمی هەڵوەران
****
هێندە ئازارم نۆشی
هێندە جەوری ڕۆژگارم بینی
هێنده غەدری ژیان ڕایماڵیم
لەتاودا پەنام هێناوە بۆ ماڵت
هاوڕێی خوێن تاڵم
ئەی مەرگ
نوسینی شیعر کارێکی سانا نییە، بەڵکو ئەرکێکی ئیجگار قورس و گرانە و هەر لەم سۆنگەیەشەوە دەکرێت بڵێین هەموو ئەوانەی دەیخوێنینەوە شیعر نین، بەڵکو تەنها نوسینێکی ڕاگوزەرن دێن و دەڕۆن بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر خوێنەر جێبهێڵن.
"من موسافیرێك بووم له ژیاندا
لهبهر ئهشق نهپهرژامه سهر هیچ
ههموو سووڕی ژیانم بریتی بوو
له خوێندنهوهی دڵۆپێك فرمێسك
كه بۆ ئهشق رژاوه
سهدان شهو بهدیار حنجهكردنی
سورهتی دڵشكانهوه رۆژم كردۆتهوه
دهیان ئێواره له پهنا ئازارهكانمهوه
وهك مۆمێكی بێدهنگ له چاوهڕوانی
یەک هاتندا هێدی هێدی تواومهتهوه"
ئایا شیعر لای ستیڤان هەر تەنها نوسینەوەی خەم و مەینەتییەکانە؟
کارکردن لە میدیادا چەندێک کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی بەسەر شیعری ستیڤانەوە هەبووە؟
ئایا زمانێکی هاوبەش هەیە لە نێوان نوسینێکی ڕۆژنامەوانی و شیعردا؟
ئایا کامیان خەونی ستیڤان شەمزینی بووە؟ میدیا یان شیعر؟
(ستیڤان شەمزینی) شاعیر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا)وەڵامی یەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5