وه‌کو باس ده‌کرێ تورکیا جارێکی تر وه‌کو ماڵی بێ خاوه‌ن تانک و زرێپۆش و سه‌ربازه‌کانی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان له ناوچه‌ی سیده‌کانه‌وه به‌زاندووه و هاتونه‌ته ژوره‌وه. ئاخۆ هیچ یاسایه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که ئه‌و مافه به تورکیا بدات وه یاخود رێگری لێ بکات؟ کارێکی له‌و جۆره ئایا بریارێکی سه‌ربه‌خۆیانه‌یه یان به راوێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق؟
ئەیوب عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ( گۆڕان) و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناخۆ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ماوه‌یه‌کی زۆره هێزه‌کانی تورکیا له خاکی هه‌رێمدان، له دوواێ شه‌ره‌کانی ناوخۆێ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان بنکه و بارگاکانیان بڵاو کردووه‌ته‌وه و جۆڵاندنی ئه‌و ماوه‌ی هێزه‌کانی تورکیا په‌یوه‌ندیداره به شه‌رێکی نوێ که تارماییه‌که‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمه‌وه دیاره، جۆڵاندنی هێزه‌کانی تورکیا و هاوکات به‌شێک له هێزه‌کانی پارتی له ناو خاکی هه‌رێمدا جۆلێندراوون که تورکیا نه‌یشاردوه‌ته‌وه، ئامانجی ئه‌مساڵ په‌لاماردنی قه‌ندیل و ناوچه و باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانه و ئه‌مه‌ش کورد ووته‌نی ماڵوێرانیه‌کی دیکه‌یه بۆ خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه و درووستبوونی خوێنڕژانێکی زۆره له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا
".
کاک ئه‌یوب هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بێگومان ئه‌و کاره به سه‌ربه‌خۆیی ناکرێ، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێمه گوێبیستی بوین، حکومه‌تی عێراقی نگرانی و ناره‌زاییه‌تی خۆێ نیشان داوه له به‌رامبه‌ر تورکیادا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵویسته روونه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نه‌بیستراوه، وه جۆڵاندنی ئه‌و هێزانه ش بێگومان به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانه وه به تاێبه‌ت پارتی دیمۆکراتی کوردستان که ئه‌و سنووره له قه‌واره‌یدایه که هێزه‌کانی تورکیا تێدا دێن و ده‌چن و ده‌جۆڵێندرێن".
کاک ئه‌یوب ده‌سڵێت " گومان تێدا نییه هیچ شه‌رێک له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا نییه، راسته تورکیا مافی خۆیه‌تی داوای له هه‌رێمی کوردستان بکات که هاوکار بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی سنووره‌کانی بپارێزدرێ، به‌ڵام به‌و واتایه نییه بێته ناو خاکی هه‌رێم و شه‌رێک درووست کا که رووبه‌رو و خاکی کوردستان ببێته گۆره‌پانی شه‌ری هێزه‌کانی و خاکی کوردستان پێێه‌وه بسووتێ و وێران بێ".
Your browser doesn’t support HTML5