له‌م دواییانه‌دا تورکیا یاساکانی گۆریوه به دانی هاووڵاتیبوون به‌و کاسانه‌ی میلیۆنێک دۆلار له تورکیا له زه‌وی و زاردا سه‌رمایه‌گوازاری بکه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێ له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن گوایه " وته بێژی یه‌کێتیی وه بهرهێنانی کوردستان ئاشکرای ده‌کات فه‌ره‌تر له پێنج میلیار یان بیلیۆن دۆلارئ هه‌رێمی کوردستان ده‌برێته تورکیا ". ئاخۆ بردنه ده‌روه‌ی ئه‌و جۆره داراییه چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر باری ئابوری هه‌رێم، به تاێبه‌ت که ئێستاکه له بارێکی قه‌یراناویدایه؟
دکتۆر ئه‌یوب سماقه‌یی مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابوری ناسانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌واڵه راست بێت دیاره کاریگه‌ری ئابوری به‌دی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رمایه له وڵات ده‌ربچێت به واتای ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده چالاکی ئابوری، بزاوتنی ئابوری له هه‌رێمی کوردستان که‌م ده‌بێته‌وه، پێچه‌وانه که‌شی ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و بڕه پاره له هه‌رێمی کوردستان بمێنێته‌وه وه یان له کوردستان سه‌رمایه‌گوزاری پێی بکرێت، چالاکی ئابوری زیاتر ده‌کات ".
دکتۆر ئه‌یوب هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له رووه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌شی کارێکی نه باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وابه‌سته بوونی زیاتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به تورکیاوه، وه تورکیاش له بارودۆخێکی ئابوری و سیاسی نه باشدایه، بۆیه به خراپی ده‌شکێته‌وه سه‌ر ئابوری کوردستان و له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان".
دکتۆر ئه‌یوب ده‌شڵێت " زۆر پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ بدات له رێگای یاساکانی، له رێگای رێنماییه‌کانی، له رێگای دام و ده‌زگا ئابوری و دام و ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی هه‌وڵ بدات سه‌رمایه بۆ کوردستان رابکێشی وه رێگریش بکات له چوونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه له هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به تاێبه‌تی وڵاتێکی وه‌کو تورکیا".
دکتۆر ئه‌یوب له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت " زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کانی پاره له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و پارانه‌ن که سه‌رچاوه‌کانیان نا شه‌رعیه وه بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه نا شه‌رعیه‌کانی پاره په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌رمایه‌گوزاری کردن له وڵاتێکی تری جگه له هه‌رێمی کوردستان، به تاێبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی له رووێ یاساوه زۆر تیر و تۆڵ نیین یان چاو پۆشی له‌و پارانه ده‌که‌ن که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه ".
Your browser doesn’t support HTML5