وه‌کو باس ده‌کرێ پێشیلی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی کوردستاندا له راده به‌ده‌ره و ره‌فتار به‌رامبه‌ریان به هه‌ر سیستمێکی تۆتالیتا‌ر یان دیکتاتۆر وێنا ده‌کرێ. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م پێشلکاریانه‌ی به بێده‌نگی تێپه‌ر ئه‌که‌ن، ئاخۆ کێ به‌رگری له مافی رۆژنامه‌نووسان ده‌کات به تاێبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و خودی ده‌سه‌ڵاتدار و حکومه‌ت پێشلکه‌ر بن.
مه‌م بورهان قانع رۆژنامه‌وان، سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی مه‌شق بۆ گه‌شه‌پێدانی دیمۆکراسی و میدیا له هه‌رێمی کوردستان وبه‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی رێکخراوه‌ی نووسه‌رانی بێ‌سنوور له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ناکرێ مه‌رگی هاووپێشه‌کانمان به که‌م ته‌ماشا بکرێت، وه‌کو چۆن مه‌رگی هیچ هاووڵاتیه‌ک نابێ به که‌م ته‌ماشا بکرێت یان تیرۆرکردنی هیچ هاووڵاتیه‌ک، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته ئێمه وه‌کو رۆژنامه‌نووسان مه‌رگی رۆژنامه‌نووسی هاووپێشه‌مان به ناحه‌قی تیرۆر ئه‌کرێ یان ئه‌کوژرێ بێنه وه‌ڵام و بێده‌نگ نه‌بین".
کاک مه‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی میدیا له بارێکی ته‌ندرووستدا بێ، ده‌بێ په‌یوه‌ندی نێوان میدیا و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندیه‌کی هاوو به‌رپرسیاره‌تی ته‌واوکاری بێ که به داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستان و به‌شێکی زۆری ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌م په‌یوه‌ندیه ته‌واکاریه نییه، جگه له‌وه زۆر جار هه‌میشه رۆژنامه‌نووسان و ده‌سه‌ڵات جۆرێک له ناکۆکی هه‌یه له نیوانیاندا، کێ ئه‌م کێشه رێک ده‌خا، یاسا رێکی ئه‌خات".
کاک مه‌م ده‌شڵێت " پرۆسه‌سی به سیاسیکردن وه‌ک چۆن له ناو میدیا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، له ناو کۆێ ساندیکا و رێکخراوه‌کانی تاێبه‌ت به میدیاش و رێکخراوه‌کانی تریش ره‌نگی داوه‌ته‌وه".
Your browser doesn’t support HTML5