زاناکانی ده‌روونناسی ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه له‌پرسی ده‌رونیدا ده‌که‌ن په‌یوه‌ندیدار به شه‌رمه‌وه و چۆن ده‌توانرێت به‌سه‌ریدا زاڵبین، ده‌ڵین فاکته‌ر هه‌یه هێمایه بۆ هه‌ڵچوونی تایبه‌ت له هه‌ندێک کاتی تایبه‌ت و جیاوزدا ، بۆنه‌کان بیرۆکه‌یه‌کی ڕوون ده‌دات له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی مرۆڤ که که‌سێک لهیهکێکیکهوه جیا ده‌کاته‌وه و کاریگه‌ری له‌ڕه‌وشت و بیرکردنه‌وه و ره‌فتاری ئه‌وکه‌سه له کۆمه‌ڵگادا ده‌رده‌خات.
شه‌رم کردن هه‌رجۆریک بێت، کۆمه‌ڵایه‌تی، یاخوود جۆری دیکه به‌تێگه‌یشتنی زانستی ده‌روون به دۆخێکی تێپه‌ڕبوو داده‌نرێت و به‌سه‌ر هه‌موو که‌سێکدا زۆر یان که‌م دێت، پیاو بێت، ئافره‌ت یاخوود منداڵ، له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیاندا بوونی هه‌یه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه کاتێک له‌ڕاده‌ی خۆی تێده‌په‌ڕێت و ده‌بێته خه‌سڵه‌تی تاکی مرۆڤ، ئه‌وکاته دهڕونناسی چی له‌سه‌ر ده‌ڵێت.
ئایا ده‌رونناسی شه‌رم به‌ترس داده‌نێت، ده‌کرێت کۆمه‌ڵگا تووشی شه‌رم بێت و ببێت به‌گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌رم چ زیانێکی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بزانین که‌سێک شه‌رمنه نیشانه‌کانی چیه.
بۆ تیشک خستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته میوانداری به‌رێز دکتۆر نه‌بی فه‌تاحی ده‌که‌ین برۆفیسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی زانسته پزیشکیه‌کان له‌زانکۆی گۆتنبیرگ له وڵاتی سوید.
فه‌تاحی ده‌ڵێت شه‌رم ترسێکی شاراوه‌یه وه‌ک تێۆریه‌کانی باسی گه‌شه‌ی هزری منداڵ ده‌که‌ن ده‌ڵین لای مرۆڤ له‌سه‌روه‌ختی مندداڵیهوه له‌ته‌مه‌نی 2-3 ساڵ ده‌ستپێده‌کات.
ده‌شڵێت دوو قۆناغ بۆ ئه‌مه هه‌یه له‌باری فسێۆلۆجیهوه -زیندهوهریهوه به‌شێک هه‌یه له‌مێشکی مرۆڤدا به‌ناوی ئامیگدالا Amygdala کارده‌کات و بۆ مرۆڤ دستنیشان ده‌کات چ‌شتێک مه‌ترسیداره و چی خۆشیاوهره. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵیک دایک و باوکی فێریان کردبێت بۆ نموونه ئاگر مه‌ترسیدارە و جه‌سته ده‌سووتێنێت ئه‌وا فێرده‌بێت خۆی له‌ئاگر به‌دوور بگرێت.
Your browser doesn’t support HTML5