کۆمپانیای فۆرد بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێل ڕایگه‌یاند به‌نیازه ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ به‌رهه‌م بینێت به‌ئیلکتریک نه‌وژه‌ن بکرێته‌وه تایبه‌ت بۆ وڵاتی چین.
له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا کۆمپانیاکه ووتیشی هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێکی سپۆرتی به‌کارهێنانی جیاواز بته‌واوه‌تی به ئیلیکتریک کارکات له5 ساڵی داهاتوودا ده‌خاته به‌رده‌ست، له‌سایه‌ی ئه‌و پلانه فاراوانه‌ی هه‌یه بۆ گۆڕینی ئۆتۆمبێله‌کان له‌جین بۆ کارکردن به‌وه‌زی ئیلیکتریک.
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای فۆرد مارک فیلدز ڕوونیکرده‌وه، "کاتی ئه‌وه‌هاتوه کۆمپانیاکه جۆری ئۆتۆمبێله ئیلکتریکه‌کان و وه‌به‌رهێنان له‌چین په‌ره‌پێبدات.
کۆمپانیاکه پلانی هه‌یه ئه‌وجۆره ئۆتۆمبێلانه‌ی فۆرد و فرۆشتنی که به‌ئیلکتریک ناوژه‌ن ده‌کرێنه‌وه یاخوود به‌باتری به‌ته‌واوه‌تی کار ده‌که‌ن به‌هاتنی ساڵی 2025 بگاته 70%.
Your browser doesn’t support HTML5
به‌ردێکی گه‌وره له‌خوولگه‌ی زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه.
له‌م مانگه‌دا به‌ردێکی گه‌وره له‌خووڵگه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا نزیک ده‌بێته‌وه. زاناکانی فیزیای فه‌له‌ک و زاناکانی فه‌له‌ک ده‌ڵین هیچ ئه‌گه‌رێکی پێکدادانی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا نیه، به‌ڵام به‌لانی که‌مه‌وه له10 ساڵی داهاتوودا له‌نزیکرتین ئاستدا له‌زه‌ویه‌وه ده‌بیت.
به‌رده گه‌وره‌که ناوی 2014 JO25 سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه و به‌دیکراوه، تیره‌که‌ی نزیکه‌ی 650 مه‌تره، 60 که‌ڕه‌ت له‌و به‌رده‌ی له‌سه‌ر ئاسمانی شاری چیلیابنسک Chelyabinsk له‌ڕوسیا له‌ساڵی 2013 ته‌قیه‌وه گه‌وره‌تره. ته‌قینه‌وه‌که له‌به‌رزی هه‌زاران کیلۆمه‌تر له‌ئاسمان بووه و بوه هۆی دڵه‌ڕاوکێ له‌سه‌ر زه‌وی و زیانی به‌زیاتر له 7هه‌زار خانووبه‌ره گه‌یاندا و 1500 که‌س برینداربوون.
به‌ردی ژماره 2014 JO25 ڕۆژی 18 مانگی 4 له‌ئه‌وپه‌ڕی ئاستی نزیکبوونه‌وه‌ی له‌زه‌وی ده‌بێت، وه‌ک به‌ردێکی ئه‌گه‌ری مه‌ترسی بۆ زه‌وی هه‌بێت داده‌نرێت.
هه‌ساره‌ی بیرجیس (جوپیتێر ) ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی نزیگبوونه‌وه‌ی له‌زه‌وی.
بیرجس که به‌هه‌ساره‌ی جۆپیتێر یاخوود موشته‌ری ناسراو له‌ئه‌وپه‌ڕی دره‌وشانه‌وه‌یدایه و زۆر له زه‌وی نزیکبۆته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو تلسکۆبی ئاسمانیی هابل سه‌نگی خسته سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی خۆر، ئاژانسی ناسا رۆژی پێنج شه‌ممه وینه‌یه‌کی نوێی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی بڵاوکرده‌وه. بیرجیس له‌و وێنه‌یه‌دا 668 کیلۆمه‌تر له‌زه‌ویه‌وه دووره.
په‌ڵه سووره گه‌وره‌که‌ی سه‌ری گێژه‌ڵۆکه‌یه‌کی به‌رده‌وامه و هێنده گه‌وره‌یه ده‌توانێت زه‌وی قووتدات، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ری زۆر نیه.
زاناکان ده‌ڵین هه‌ساره‌ی بیرجیس له‌پێشتر زۆر زیاتر پرشنگدار ده‌رده‌که‌وێت، به‌درێژایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕۆژی هه‌ینی بیرجیس و زه‌وی و خۆر به‌شێوه‌یه‌ک به‌ره‌و ڕووی یه‌ک ده‌وه‌ستن زه‌وی ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ریان.
له‌کاتی ڕۆژئاوابووندا تا ڕۆژهه‌ڵاتنی خۆر بیرجیس یه‌کێک ده‌بێت له‌پرشنگدارترین هه‌ساره‌ی ئاسمان له‌نزیک مانگه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5