کاروان عه‌لی شامار: ره‌نگه‌ مێژووێ یه‌کێتیی گه‌واهی ئه‌وه‌ بێت هێشتا سه‌رکردایه‌تیه‌کی وا خراپ پێشره‌وایه‌تی نه‌کردووه‌

Karwan Ali Shamar

هه‌موو هێماکان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ بارودۆخێکی زۆر قه‌یراناویدایه‌ و هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک که‌ ده‌کرێ و هه‌ر هه‌نگاوێکیش که‌ ده‌نرێ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌وانه‌ی تر باشتر نییه‌. ئایا رێبازه‌ یان که‌سایه‌تیه‌کانه‌ که‌ یه‌کێتیی به‌م رۆژه‌ گه‌یاندووه‌؟

کاروان عه‌لی شامار مامۆستای زانکۆ و کادری پێشکه‌وتووێ یه‌کێتیی نیشتمان کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌ یه‌کێتیی ئه‌و کێشه‌ و قه‌یرانه‌ی که‌ ئێستا تیایه‌تی له‌ هه‌موو کات زیاتره‌، چون له‌م کاته‌دا و ئێستا کێشه‌ و گرفته‌کان له‌ ئاستی خواره‌وه‌ نییه‌، له‌ ئاستی سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌ ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی سه‌رکردایه‌تیدایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ شته‌که‌ زیاتر قوول بوه‌ته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئێستا من بڵێم یه‌کێتیی له‌م کاته‌دا یه‌کێک بێ له‌ هه‌ره‌ باشترین پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ بواری قاعده‌ی که‌وادری خواره‌وه‌ وه‌ خراپترین ئه‌دای سه‌رکردایه‌تی هه‌بێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست".

کاک کاروان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ره‌نگه‌ مێژووێ یه‌کێتیی گه‌واهی ئه‌وه‌ بێت که‌ هێشتا سه‌رکردایه‌تیه‌کی وا خراپ پێشره‌وایه‌تی نه‌کردووه‌، ‌ سه‌رکردایه‌تیه‌ک وه‌ یاخود مه‌کته‌بی سیاسیه‌ک که‌ نه‌توانێ کۆک بن وه‌ یاخود نه‌توانن بۆ بریارێک کۆده‌نگیه‌کی وه‌ها کۆ بکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ساده‌ترین بریار، به‌داخه‌وه‌ ئێستاکه‌ بێ سه‌روبه‌ریه‌ک هه‌یه، ئه‌مرۆ هه‌بوونی باڵه‌کان به‌ بابه‌تێکی ئاێدیۆلۆژیه‌وه‌ گرێ نه‌دراوه‌ زیاتر شته‌کان که‌سایه‌تیه‌(شخصی) واته‌ جۆرێک له‌ بێ سه‌روبه‌ریه‌‌ ".

کاک کاروان ده‌شڵێت " من ناتوانم به‌ ووردی بڵێم باڵی پارتی ناو یه‌کێتیی، به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێ براده‌ران له‌ ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا بێت، واته‌ شتێک نه‌ماوه‌ به‌ ناوی (مبدأ) له‌گه‌ڵ رێزمدا هه‌ندێ له‌م براده‌رانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌مه‌نده‌ی پاره‌ و ئه‌وه‌نده‌ ده‌سکه‌وتی مادیان هه‌یه‌، شوێن نه‌ماوه‌ پاره‌ی تێدا دابنێن وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و له‌م کاته‌دا به‌ شێوازێک ره‌خنه‌ له‌ پارتی بگرن به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌".

کاک کاروان سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه‌ باڵایانه‌ی یه‌کێتیی که‌ سه‌رزنشت یا سزا دراوون ده‌ڵێت " من له‌و بروایه‌دام ئه‌وانه‌ی سزا دراوون کادری راستگۆ، کادیری ده‌ست پاک، کادری چالاکی ناو یه‌کێتیین، ئه‌وانه‌ی سزا دراوون، یه‌کێتیی ناو یه‌کێتیی ده‌پارێزن، ئه‌وانه‌ن که‌ به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان خستووه‌ته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاێبه‌تی خۆیان".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Karwan Ali Shamar