بێستوون خه‌له‌کانی: ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به‌ "به‌ڵێ" بێت سیسته‌می تورکیا ده‌بێته‌ دیکتاتۆری

ئه‌مڕۆ له‌تورکیا ڕیفراندۆم ئه‌نجام درا چاو‌دێران ده‌ێن ده‌نگدان به‌ " به‌ڵێ" یاخود "نه‌خێر" زۆر له‌یه‌که‌وه‌ نزیک ده‌بن.

کاریگه‌ری ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی تورکیا به‌سه‌ر هه‌رێمی کورستانه‌وه چۆن ده‌بێت.

ئه‌نجامی "ئه‌رێ " بۆ هه‌رێمی کوردستان چ سوود و زیانی هه‌یه‌؟، پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رۆکی تورکیا، خواسته‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕابردووی دێرینی تورکیا به‌هێزتر ده‌کات؟، یاخوود هه‌وڵ ده‌دات وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا له‌ئاشتیدا بژی؟ بیندرا تورکیا چۆن جه‌ختی ‌کرده‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی ڕزگارکردنی موسڵدا به‌شدارابێت و چه‌ند داوای لێکرا هێزه‌کانی له‌به‌عشیقه‌ بکشێنێته‌وه‌ به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک نه‌چووه‌ ژێر ئه‌و باره‌وه‌، ئایا زیندانیکردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی تورکیا و تاڕاده‌یه‌ک گۆڕینی هاوسه‌نگی ده‌نگ تێیدا تاچه‌ند هاوشێوری داخستنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی چاودێری سیاسی کردوه‌.

خه‌له‌کانی ده‌ڵێت: ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ نائاسایی‌یه‌، له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان ده‌کرێت، له‌دوای کوده‌تای ساڵی پاره‌وه‌ تورکیا له‌دۆخی باری نائاسیدایه‌.

ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ده‌گوترێت کێشه‌کانی تورکیا له‌پاش ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئاڵۆزیه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی