کاریگه‌ری ئۆتۆمه‌یشن واته به‌کارهێنای ئامێر و ڕۆبۆت له‌بری کاری مرۆڤ له وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کاندا مشتومڕی لێ دەکەوێتەوە، ڕۆبۆت بۆته هۆی ده‌رکردنی ملێۆنه‌ها کرێکار له پیشه‌سازیدا و کاری ڕۆبۆت له‌ڕووی تێچوونه‌وه که‌متره، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه له‌هه‌موو بواره‌کانی ئابوری وخزمهتگوزاریدا جێگای کرێکار بگرێته‌و.
له‌زانکۆی ڤیرجینیا له خوێندنگای کارداری داران، پرۆفیسۆر ئید هیس ده‌ڵێت، له‌ئێستادا کاریگه‌ری ئۆتۆمه‌یشن به‌دی ده‌که‌ین، ده‌شلێت له‌داهاتودا به‌فراوانتر و قوڵتر ده‌بێت و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ملێۆنه‌ها کاری زیاتر.
ئاماره‌کانی نوسینگه‌ی ژمێریاری کار ده‌رده‌خات 5 ملێۆن کار له‌بواری پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێناندا له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا نه‌ماون.
هه‌ندێک له سیاسیه‌کانی ووڵات ئه‌م گۆڕانکاریه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی بازرگانی که بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی کار، به‌ڵام زۆرینه‌ی شارەزایانی ئابوری ده‌ڵێن ئۆتۆمه‌یشن هۆکاری سه‌ره‌کیه، به‌وپێیه‌ی کاری ڕۆتینی کارگه دەکەن که مرۆڤ پێشتر کردوه‌یه‌تی.
هیس ده‌ڵێت بۆ نموونه ئۆتۆمۆبێل و تره‌کی بێشۆفێر له‌داهاتوودا مه‌ترسیه بۆ ملێۆنه‌ها کاری مرۆڤ، کرێکاری خواردنی ئاماده‌کراو و هزاره‌ها کاریدیکه له‌مه‌ترسیدان.
به‌ڵام کۆمپانیای خواردنی خێرا ناسراو به میکدانۆلدز ده‌ڵێت کرێکاره‌کانی له‌ئه‌رکی دیکه‌دا ده‌خاته کار و ژماره‌یان که‌م ناکاته‌وه.
توێژه‌ره‌وان له‌ئه‌مریکا ده‌ڵێن دانیشتوانی ناوچه وشکه‌کان و بێ ئاو له‌داهاتوودا ده‌توانن ئاو له‌سه‌رچاوه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیان به‌ده‌ست بێنن.
وه‌ک له گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه زاناکان سندوقێکیان دروستکردوه ده‌توانێت هه‌وای که‌م شێ بۆ ئاو بگۆڕێت و له 12 کاتژمێرێکدا چه‌ند لیترێک به‌رهه‌م بێنێت.
ئیڤلین وانگ ئه‌ندازیاری میکانیک له‌په‌یمانگای ته‌کنه‌لۆجیای ماشاسۆسیست و به‌شدار له تویژینه‌وه‌که ده‌ڵێت "وردیله‌ی ئاو له هه‌واوه وه‌رده‌گرێت وکۆی ده‌کاته‌وه". ده‌شڵیت "ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه بۆ ناوچه دوور ده‌ست و بێئاوه‌کان به‌سوود ده‌بیت".
ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ره‌تادایه، لم به‌کاردێنێت وه‌ک ته‌ڵه‌یه‌ک بۆ گرتنی وردیله‌ی ئاو له‌نێوان بۆشایهکانیدا و کۆکردنه‌وه‌یان دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌تاوه‌وه یاخود سهرچاوهیهکیکه لمه‌که گه‌رم ده‌بێت.
به‌ر له 7 ساڵ ڕواچیهکانی ئاسک لهمۆنتانا جۆرێکی نوی زینده‌وه‌ری ده‌ریایان دۆزیه‌وه‌ته‌وه، پێش 70 ملێۆن ساڵ له‌ده‌ریاچه‌ی داخراوی له‌ئاوی باران له‌ڕۆژهه‌ڵاتی شاخی ڕۆکی کۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وه‌ی ژیاوه.
له‌ڕاپۆرتێکدا له له‌گۆڤاری بۆماوه‌ی ئێسکدارهکاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌م جۆره نوێیه له‌خانه‌ی ئێلهسمۆسۆرسهکان Elasmosaurs دانراوه که جۆرێکه لهخشۆکهکانی ده‌ریا، درێژی ملی ده‌گاته 18 پێ. ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ملی 11 پێیه و له 76 جوومگه پێکهاتوه.
Your browser doesn’t support HTML5