سەرۆکی تورکیا دەنگی خۆی داوە لە ڕیفراندۆمەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا کە دەشێت ئەنجامی ئەم ڕیفراندۆمە ڕووی سیاسی لە تورکیادا بگۆڕێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان خواستی گۆڕینی سیستەمی سیاسی وڵاتەکەیان هەیە بۆ سیستەمێکی سەرۆکایەتی.
ئەگەر ئەنجامەکە سەرکەوتنی دەنگی بەڵی بوو بۆ گۆڕانکارییە دەستورییەکان ئەوا دەسەڵاتەکانی سەرەک وەزیری وڵاتەکەش دەچێتە ژێر دەست سەرۆکی تورکیاوە.
ڕاوەرگرتنە گشتییەکان پێشتر نیشانیان داون کە دەنگی بەڵێ و نەخێر نزیک دەبن لە یەک.
میوانەکانی مێزگرد:
دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان
کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەر
ئەردۆغان و لایەنگرانی دەڵێن ئەم گۆڕانکاریانە لە دەستوری وڵاتەکەدا پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەختیە سیاسی و ئاسایشییەکانی ڕووبەڕووی تورکیا دەبنەوە.
هەرچی دژەبەرانی ئەم گۆڕانکارییەی دەستورن لەو بڕوایەدان دەنگدان بە بەڵێ تورکیا دەخاتە بەر مەترسییەوە نەک سەقامگیری.
ئەگەر ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە بە پەسەندکردنی دەستوری نوێ کۆتاییان پێبێت چ متمانەیەک بۆ دیموکراسی دەمێنێتەوە لە تورکیادا؟
ئەگەر ئەنجامەکان بە نەخێر کۆتاییان پێبێت ئایا دەرفەتەکان بۆ ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان چی دەبن؟
کورد لە تورکیادا داوا دەکات بە (نا) دەنگ بدرێت لەم ڕیفراندۆمەدا، ئایا دەستکەوت بۆ کورد لە باکور چی دەبێت ئەگەر ئەم ڕیفراندۆمە بە پێچەوانەی خواستی ئەردۆغانەوە بوو؟
ئەگەر ئەردۆغان بەم سیاسەتانەی ئێستایەوە مایەوە ئایا پێگەی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی چیی لێدێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5