ساڵانێکه پزشکان و شاره‌زایانێک له بواری ته‌ندرووستیدا به ره‌خنه و سهرزنشتهکانیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندرووستی له هه‌رێمی کوردستان رۆڵی چاودێریان بینیوه. ئاخۆ ئه‌و که‌م و کۆڕیانهی که له ئارادایه به سیستمی تهندرووستیهکهوه گرێ دراوه یان به ئاستی زانیاری پزشکه‌کان؟
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا شاره‌زا له سیستمی ته‌ندروستی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من پێیم وایه کێشه‌کان هه‌مه لایه‌نه‌ن وه هه‌مه جۆرن وه ته‌نها ناتوانین به یه‌ک فاکته‌ر بدۆزینه‌وه که هۆکارن له پشت ئه‌م کاره‌ساتانه‌ی که تووشی خه‌ڵک ئه‌بێت، ئه‌نجامی سه‌قه‌تی و به‌دی سیستمی ته‌ندرووستی له کوردستانه، ئه‌وه‌ی که هه‌یه فاکته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه له کوردستاندا شتێکمان نییه ناوی سیستمی ته‌ندرووستی بێ، ئه‌وه‌ی که هه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌م واژه‌یه به کار ئه‌هێنم" گهرهلاوژهیهکه وه بهرهڵاییهکه" له ناو سیستمه‌که‌دا به هۆێ سیاسه‌ته سه‌قه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی وه ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی که له ماوه‌ی رابوردوودا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوه له ناو سیستمی ته‌ندرووستیدا وه به تاێبه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان که له 10 ساڵی رابوردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به ده‌سته‌وه بوه".
دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌یتوانی سیستمێکی مۆدیرن وه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی یه‌کسانی وه هاووڵاتی بوون بکات بناغه‌ی سیستمه‌که، سیستمێکمان بۆ دابنێ که بتوانێ له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بێ، به‌ڵام به داخه‌وه ده‌بینین رۆژانه کاره‌ساتی زۆر گه‌وره روو ده‌دات له سیستمه‌که‌دا، ده‌ستی مناڵ ده‌بڕدرێت، چاوی خه‌ڵک کوێر ده‌کرێت، خه‌ڵک ده‌کوژرێت، وه ئه‌مانه هه‌مووێ خهتاێ نه‌بوونی سیاسه‌تێکی زانستیانه‌یه وه باڵا ده‌ستکردنی ده‌ستی حیزبه له ناو سیستمی ته‌ندرووستیدا".
دکتۆر گۆران سه‌باره‌ت به‌و مناڵه‌ی که ده‌ستی براوه ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له میدیاکاندا بینیۆمانه و ئه‌و زانیارانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌یشتووه، پێی ده‌چێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه که کراوه، هه‌ڵه‌یه‌ک بوو که ئه‌کرا رێگه‌ی لێبگێرێ، ئه‌کرا کۆمه‌ڵێک هه‌نگاو نرابا پێش روودانی ئه‌م کاره‌ساته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه ده‌ستی نهبڕدرایهتهوه".
Your browser doesn’t support HTML5