شێرکۆ گه‌نجی: کۆدار رووێ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌ هه‌نگاوێ دیمۆکراتیک هاوێژن و گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی

Sherko Ganji

کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( کۆدار) له‌ راگه‌یندراوێکدا که‌ له‌م دوایانه‌دا بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌ باس له‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ک ده‌کات بۆ به‌ دیهێنانی دیمۆکراسی له‌ ئێران و چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد که‌ تێدا چه‌ندین پێشنیاریان خستوه‌ته‌ روو. ئاخۆ چ هانی کۆداری دا که‌ له‌م کاته‌دا نه‌خشه‌ رێگایه‌کی له‌و جۆره‌دا بخاته‌ به‌رده‌ست؟ ئه‌م نه‌خشه‌ رێگایه‌ ئایا بۆ هاووڵاتیانه‌، پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یان ئاراسته‌ی کۆماری ئیسلامی کراوه‌؟

KODAR

رۆژنامه‌وان شێرکۆ گه‌نجی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ مانگی رابوردوو وه‌ ئه‌و هه‌ل و مه‌رج و گۆڕانکاریانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌ر له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌ ئوردون و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی 15 ماده‌یی که‌ تێدا باس له‌وه‌ ده‌کات ئێران سه‌رچاوه‌ی نا ئارامی و نا سه‌قامگیریه‌ و هه‌ر وه‌ها باسی ئه‌و دوورگانه‌ی که‌ ئێران قورغی کردووه‌، له‌ خودی ئێراندا ناره‌زایه‌تیه‌کان زۆرتر بوونه‌، کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، پرسی گه‌لانی ئێران و پرسی ژنان که‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو کۆمه‌لێک هۆکارن که‌ کۆدار له‌و بروایه‌دایه‌ ئا به‌و شێوه‌ی ئه‌گه‌ر بچێته‌ پێش شیانی هه‌یه‌ هه‌م ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ کاروباری ناوخۆێ ئێراندا یان ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان ته‌شه‌نه‌ بستێنن، بۆیه‌ ئه‌و به‌یانیه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجێکی وادا دراوه‌ته‌ در".

کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " زۆربه‌ی ئه‌و به‌یانیه‌ رووێ له‌ خودی کۆمه‌ڵگا کردووه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بێن وه‌کو ره‌وته‌کانی پێشوو باس له‌ر ته‌حریمێکی بێ چۆن و چرا بکه‌ین وه‌ یاخود به‌شداربوونێکی هه‌ر ئه‌وها، کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت زیانی لێ ده‌که‌وێ، پێشتر ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌ له‌ لایه‌ن پارته‌کانی تره‌وه‌ نراوه‌، به‌ڵام دیسان کۆمه‌ڵگا به‌شدار بوه‌، کۆدارله‌ کۆمه‌ڵگا داوا ده‌کات هه‌نگاوی دیمۆکراتیک هاوێژن وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێیداگری بکه‌ن و گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامی که‌ ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریتان ده‌وێ ده‌بێ روو له‌ خودی کۆمه‌ڵگا‌، هێزه‌کانی چه‌پ و هێزه‌کانی ئازادیخواز بکه‌ن".

کاک شێرکۆ ده‌شڵێت ' ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی پێویست بێ هه‌ر به‌و شێوازه‌ بچێته‌ پێش، ئه‌وه‌ هیچ دوور نییه‌ شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تیه‌کان وه‌ک چۆن عێراق و سوریای گرته‌وه‌ هیچ دوور بگاته‌ سنووره‌کانی ئێرانیش".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Sherko Ganji