به پێی میدیاکان ئاری هه‌رسین ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ده‌ڵێ " یه‌کێیتی وگۆڕان په‌یامیان دایه ئێمه که مه‌سعود بارزانی نه‌ک ده‌وڵه‌ت به‌هه‌شتیش له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان دا بمه‌زرێنێت قوبوڵیان نییه و ده‌شڵێت ئیتر هه‌تاکه‌ی سه‌رۆکی کوردستان چاره‌نووسی میلله‌تێک ده‌کاته قوربانی بێ ساحیبی ناو یه‌کێتیی و تۆڕه‌بوونی گۆڕان". لێره‌دا ئه‌م پرسیارانه دێنه‌و ئاراوه، ئه‌گه‌ر وایه، ئیتر چاوه‌رێ چی ده‌که‌ن بۆ ئه‌و رفراندومه ئه‌نجام ناده‌ن؟ ئایا له‌م کاته‌دا ئه‌رکی سه‌ره‌کی چاکردنی بارودۆخه‌که‌یه و بژێوێ هاووڵاتیان یان رفراندوم؟ ئایا رفراندوم پێویستی به په‌رله‌مان هه‌یه، چونکه بارزانی ده‌ڵێت "په‌رله‌مان حکومه‌تی داناوه وه حکومه‌ت بۆێ نییه بڵێ ته‌جاوزی په‌رله‌مان ده‌که‌م"؟
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د شاتوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه نه‌ک مه‌سعود بارزانی به‌هه‌شت درووست بکات ئێمه پێی رازی نیین، به‌لکو ساده‌ترین هاووڵاتی ئه‌م هه‌رێمه کار بکات بۆ هێنانه دێ ئامانجه‌کانی کورد و درووسدتکردنی ده‌وڵه‌تی کیانی سه‌ربه‌خۆێ کورد، ئێمه ده‌ست و چاوی ماچ ده‌که‌ین وه ئێمه پشتێوانی لێ ده‌که‌ین".
کاک خه‌له‌ف هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " دیدی پارته‌کان بۆ رفراندوم جیاوازه، له ئێستادا نابێ پارتی وا تێبگات پرسی رفراندوم و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه ته‌نها دروشمی پارتیه وه پارتی ئه‌یه‌وێ ئه‌م بابه‌ته بباته پێشه‌وه و ئیتر پارته‌کانی تر له دژیدان، به هه‌مان شێوه نابێ گۆڕانیش وا تێ‌بگا هێنانه کایه‌ی مه‌سائلی رفراندوم ته‌نها بۆ په‌رده پۆشکردنی کێشه‌کانی ناو هه‌رێمه و به تاێبه‌ت کێشه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی، ئێمه قهناعتمان وایه له یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان پیویسته رفراندوم بکرێته ده‌رچه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان پێکه‌وه کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، چونکه تا ناکۆکیه‌کانمان هه‌بن ناتوانین هه‌نگاوی (جدی و عملی) بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بنێن".
کاک خه‌له‌ف ده‌شڵێت ' ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێ یاسا جێبه‌جێ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێ رفراندومهکهمان زه‌مینه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بێت له رووی قانونیه‌وه ئه‌بێ په‌رله‌مان بریار بدا یاسای بۆ ده‌ر بکا که‌ی وه له کوێیه‌وه وه به چ میکانیزمێک رفراندومهکه ئه‌نجام بده‌ین".
Your browser doesn’t support HTML5