هێمن سه‌یدی: شه‌هیدکردنی 20 شه‌رڤان له‌ قوناغی ئێستادا، کردنه‌وه‌ی جه‌بهه‌یه‌کی تر بۆ یه‌په‌گه‌ باشترین دیاری تورکیایه‌ بۆ داعش

Hemn Seyedi

له‌ شه‌وی ساڵیادی ژینوسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کان فرۆکه‌ شه‌رکه‌ره‌کانی تورکیا دوو ناوچه‌ له‌ دوو به‌شی کوردستان بۆمباران ده‌که‌ن، شه‌نگاڵ له‌ باشور وه‌ قه‌ره‌چۆخ له‌ رۆژئاوا. ئاخۆ هیچ هۆیه‌کی تاێبه‌ت هه‌بوو بۆ ئه‌و هێرشانه‌، ئه‌ردوگان و تورکیا چیان ده‌وێ بسه‌ڵمێنن؟ توڵه‌ به‌ توڵه‌ کردنه‌وه‌ تورکیا به‌ره‌و لێواری وێرانی نابات؟ ئه‌مه‌ریکا و روسیا که‌ له‌ شه‌ری سوریادا زۆر زانیاری هاووبه‌شی ده‌که‌ن و گوایه‌ ئه‌گه‌ر کوترێکیش به‌و ئاسماندا بفرێ ئاگادارن بۆ یه‌په‌گه‌ و لایه‌نه‌ کوردیه‌کانیان ئاگادار نه‌کرده‌وه‌؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵێ سێ هۆێ سه‌ره‌کی ده‌بینینه‌وه‌، یه‌کم سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له‌ عێراق شکه‌ستی خوارد به‌ تاێبه‌ت له‌ موسل، هه‌ر وه‌ها هێرشی سه‌ربازی بۆ سوریا شکه‌ستی هێنا، به‌ ئاشکرا رووبه‌رووێ هێزی هاووپه‌یمانان بوه‌وه‌ و پێیان ووت ناتوانن له‌ مه‌نبیج نزدیک ببنه‌وه‌ وه‌ له‌ سیه‌م حاڵه‌تدا ته‌واوی دیپلۆماسیه‌که‌ی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بۆ فیشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بۆ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌په‌گه‌ و هێزی کورد شکه‌ستی هێنا و ته‌نانه‌ت سه‌دان میلۆن دوڵاریان سه‌رف کردبوو بۆ لۆبی کردن به‌ڵام تورکیا بۆێ ناچێته‌ سه‌ر و شکست ده‌خوا".

کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌موو که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌ که‌ شه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، ئه‌گه‌ر بۆیان بگونجی به‌شه‌ر به‌ ئامانجه‌کانیان بگه‌ن، ده‌یکه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ ناو خه‌ڵکی سڤیلیشدا من له‌ رۆژنامه‌وانیش له‌ باشوری کوردستان بینیومه‌، که‌ بۆ وێنه‌ رۆژنامه‌وانێکی ناسراو پێشنیار به‌ پارتی ده‌کات که‌ هێرش بکاته‌ قه‌ندیل وه‌ ده‌ڵێ هیچ شتێک به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ر نابێ ئێمه‌ ده‌بێ شه‌ر بکه‌ین، که‌ واته‌ ئه‌و فیکره‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌یه‌ جا له‌ ئه‌ردوگانه‌وه‌ بگره‌ هه‌تاکو پیاوه‌کانی ئه‌ردوگان له‌ باشوری کوردستان".

کاک هێمن ده‌شڵێت " شه‌هیدکردنی 20 شه‌رڤان له‌ قوناغی ئێستادا باشترین دیاریه‌ک بوو که‌ تورکیا داویوه‌تی به‌ داعش، کردنه‌وه‌ی جه‌بهه‌یه‌کی تر بۆ یه‌په‌گه‌ له‌ کاتێکدا خه‌ریکی شه‌ری داعشه‌، خه‌ریکی گه‌مارۆێ پایته‌ختی داعشه‌، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین دیاریه‌ بۆ داعش، تورکیا به‌ تێکچوونی داعش تۆڕه‌یه‌، به‌ راستی تورکیا شکه‌ستی خواردووه‌ وه‌ یه‌کێک له‌ نیشانه‌کانی ئه‌وه‌یه‌ داعش شکه‌ستی خواردووه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hemn Seyedi