له کاتێکدا داوا ده‌کرێت گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له شه‌نگاڵ بچنه‌وه ده‌ره‌وه و ناوچه‌که به‌جێ بهێڵن، سوپاێ تورکیا ساڵه‌هایه بنکه و پایه و پادگانی له باشوردا هه‌یه و که‌سیش لارهیان لێ ناکات. ئاخۆ کێ به تورکیا رێگاێ مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان داوه و به پێی چ رێکه‌وتننامه‌یه‌ک؟ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له به‌شێکی باشور تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاێینده‌ی هه‌رێمی کوردستان؟
ئومێد حه‌مه عه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له ساڵی 1992 دوو هێزی سه‌ره‌کی حوکمرانی هه‌رێمی کوردستان به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه شه‌ری PKK یان کرد بۆ تورکیا وه به ناوی ده‌رچوون له خاکی باشوری کوردستان، له‌م دواییانه‌دا و له ئێستادا به جدی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سه‌روکاری ئه‌و جۆره له سیاسه‌ت و بیرکردنه‌وه ده‌کات که ده‌یه‌وێ هێزه‌کانی په‌که‌که له باشوری کوردستان بچنه ده‌ر وه به دڵنیای و به براوی منئهمه سه‌د ده‌ر سه‌د جێبه‌جێ کردنی کارنامه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورکیادایه به چه‌سپاندنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئیشی له‌سه‌ر کردووه بۆ تێکشکاندنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڵام به دیاریکراووی له باکوری کوردستان".
کاک ئومێد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " من گومانم هه‌یه هیچ رێکه‌وتنێک بۆ مانه‌وه‌ی سوپای ده‌وڵه‌تی تورکیا له باشوری کوردستان له ئارادا بێ، وه هه‌موومان گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ین له چه‌ند مانگی رابوردوودا نێوانی ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی تورکیادا ئاڵوزیه‌کی سیاسی تێکه‌وتووه به جۆرێک ته‌نانه‌ت گه‌ێشتووه ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌کردنی سه‌ربازی وه ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات هیچ رێکه‌وتنێک بۆ هاتن و مانه‌وه‌ی سوپاێ تورکیا له ناو خاکی عێراقدا به گشتی وه هه‌رێمی کوردستانیش به تاێبه‌تی له ئارادا نییه".
کاک ئومێد ده‌شڵێت " بوونی سوپای تورکیا له باشوری کوردستان ته‌نها دیوێکی سه‌ربازی نییه به‌ڵکو دیوێکی ئاسایشی و سیخوری و نهێنیه که ئه‌مه‌ش به ووردی بۆ پشکنین و به دوواچوون و دووا جار لێدانه له بزوتنه‌وه‌ی کوردی له باکوری کوردستان که تا ئه‌ندازه‌یه‌کی ره‌گ و ریشه‌یه‌کی هه‌م سیاسی و هه‌م ئایدیۆلۆژی و هه‌م سه‌ربازی له باشوری کوردستان هه‌یانه وه مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بێگومنا بۆ لێدانه له‌م بابه‌تانه".
Your browser doesn’t support HTML5