ئاژانسی ناسا ڤیدێۆیه‌کی بڵاوکرده‌وه سه‌ته‌لایتی کاسینی له‌ڕۆژی 26ی مانگی 4دا له‌نیوان هه‌ساره‌ی که‌یوان و ئه‌ڵقه‌کانیدا تێده‌په‌ڕێت، ڤیدێۆکه ده‌رده‌خات له‌و کاته‌دا له‌باکووری هه‌ساره‌که کێژهڵوکهیهک ده‌رده‌که‌وێت.
کۆنێۆ سیاناجی له‌زانکۆی هامپتن له ولایه‌تی ڤه‌رجینیا و ئه‌ندامی تیمی تۆمارکردنی وێنه و ڤیدێۆکانی کاسینی ده‌ڵێت " کاسینی له به‌رزی 72،400 کیلۆمه‌تری خولگه دابه‌زیوه‌ته 6،700 کیلۆمه‌تر سه‌رو هه‌وری هه‌ساره‌که".
کاسینی له ساڵی 1997دا بۆ ئاسمان ههڵدارا و له‌ساڵی 2004دا گه‌شته خولگه‌ی که‌یوان. له‌و ئه‌رکه‌دا توانی دۆزینه‌وه‌ی گرنگ به‌ده‌ست بێنێت وه‌ک چالاکی ئۆقیانووسه گه‌رمه‌کانی سه‌ر مانگی ئیسیلادۆس و ده‌ریاکانی میسانی شڵ له‌سه‌ر مانگی دووهه‌می هه‌ساره‌ی که‌یوان ناسراو به تیتان.
زاناکان پێشنیاری ڕێگایه‌کی نوێ بۆ پێوانه‌ی کاریگه‌ری گازی کشتوکاڵیی شوشه ده‌که‌ن.
توێژه‌ره‌وان له‌زانکۆی هارڤارد و زانکۆی برینستن و سندوقی پارێزگاری له ژینگه پێشنیاری ڕێگایه‌کی نوێ ده‌که‌ن بۆ پێوانه‌ی کاریگه‌ری پرژبونهوهی گازی گه‌رم له‌کشتوکاڵی خانووی شووشه له‌سه‌ر که‌شوهه‌وای زه‌وی.
وه‌ک ده‌ڵین پێوانه‌ی دروست ده‌دات و ئه‌م پێشنیاره سیسته‌مه‌ێکی پێوانه له 2 نمره ده‌بێت وه‌ک پێوانه‌ی فشاری خوێنی مرۆڤ.
مایکڵ ئۆبنهایمه‌ر پرۆفیسۆری زانستی جێۆلۆجی له زانکۆی برینستن ده‌ڵێت " گازی جیاواز بۆنموونه وه‌ک دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆن دوای ئه‌وه‌ی پرژدهبێتهوه مانه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه له به‌رگی هه‌وادا و کاریگه‌ری جیاوزی له‌سه‌ر که‌ش و هه‌وا دروست ده‌کات".
ئه‌م سیسته‌مه کاریگه‌ری پرژبوونه‌وه‌ی ئه‌و گازانه ده‌رده‌خات له‌پێوانه‌ی 20 ساڵدا و پێوانه‌ی 100 ساڵدا. زاناکان ده‌ڵین بوونی 2 ژماره له نێوان پێوانه‌دا ڕێگا به حکومه‌ته‌کان و دامه‌زراوه‌کانی ده‌دات کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و گازانه ده‌که‌ن، چ جۆره ڕێوشوێنێک به‌کاربێنن له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا سودی هه‌بێت و دواتر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایان به‌کاری بێنن.
کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس بۆ فراوانبوونی ئینته‌رنێت سه‌ته‌لایت ده‌نێرێته ئاسمان.
کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس سه‌ر به کۆمپانیای ئیلۆن مۆسکس ڕایگه‌یاندا له‌ساڵی 2019دا ده‌ست ده‌کات به ناردنی سه‌ته‌لایت بۆ ئاسمان بۆ دابین کردنی ئینته‌رنێت.
جێگری سه‌رۆکی سپه‌یس ئێکس بۆ کاروباری ئاسمان و حکومه‌ته‌کان پاتریشا کوپه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی سیناتی بازرگانی و زانست و گواستنه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕاگه‌یاندا.
ووتیشی کۆمپانیاکه پلانی هه‌یه له کۆتایدا به‌هاتنی ساڵی 2024، 4،425 سه‌ته‌لایتی بچووک له‌خولگه‌ی نزمی زه‌وه‌یدا دانیت له‌ڕێگای به‌کارهێنانی مووشه‌کی فالکۆنی9 که‌بۆ چه‌ندین جار به‌کار دێت.
له‌وانه‌یه گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت له ڕیگای سه‌ته‌لایته‌وه خاوتر بێت، به‌ڵام کووپه‌ر ووتی پیشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا ڕێگا به سپه‌یس ئێکس ده‌دات توانای هه‌بێت خێرایی هاوشێوه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی زه‌وه‌ی بڕه‌خسێنێت.
کوپه‌ر ووتیشی سه‌ته‌لایتی ئاسمان هه‌ندێک گرفتی وه‌ک هه‌ڵکه‌ندنی زه‌وه‌ی بۆ کێبڵ و گرفتی خاوه‌ندارێتی زه‌وه‌ی تێچوونی گواستنه‌وه‌ی نه‌یه، به‌ڵگوو تۆڕه ئاسمانیه‌که‌ی هه‌موو زه‌وه‌ی ده‌گرێته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5