دلێر موسته‌فا حه‌سه‌ن: له‌م وڵاته‌دا و له‌م قۆناغه‌دا پێویسته‌ رێگا چاره‌کان بدۆزینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌که‌وه‌ ئیش بکه‌ین

Diler Mustafa Hassan. Diler Mawati

میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ وا رایانگه‌یاند گوایه‌ کۆبۆنه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ نێوان سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆێ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه‌. ئاخۆ ئه‌مه‌ چیمان پێی ده‌ڵێ، یه‌کێتییه‌ که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ره‌وته‌که‌ هه‌نگاو ده‌نێ یان گۆڕان؟

میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ وا رایانگه‌یاند گوایه‌ کۆبۆنه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ نێوان سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆێ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه‌. ئاخۆ ئه‌مه‌ چیمان پێی ده‌ڵێ، یه‌کێتییه‌ که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ره‌وته‌که‌ هه‌نگاو ده‌نێ یان گۆڕان؟

دلێر موسته‌فا حه‌سه‌ن ناسراو به‌ دلێر ماوه‌تی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ رای من کۆبۆنه‌وه‌که‌ بێ ئه‌نجام نه‌بوه‌ به‌ڵام ده‌کرێ بڵێ له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی یه‌کمدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ قه‌ناعه‌ت، ئێمه‌ کێشه‌یه‌کمان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، کێشه‌ی یاسایی و سه‌رۆکی هه‌رێم و کێشه‌ی له‌ کارخستنی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ ناردنی وه‌زیره‌کانی گۆڕان بۆ ماڵه‌وه‌، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ تاکو ئێستا پارته‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناتوانن به‌ ئاشتیانه‌ یان به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن وه‌ ململانی سیاسی بکه‌ن وه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی سازان و رێکه‌وتنی سیاسی بکه‌ن وه‌کو وڵاته‌ دیمۆکراتیه‌ پێشکه‌وتووه‌کان هه‌موو شتێک به‌ دیالۆگ و داندوستاندن و گفت و گۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن".

کاک دلێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " داوای گۆڕینی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه‌ تا راده‌یه‌ک دانپیانانه‌ به‌ کرداره‌کانی پارتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ واقعی هه‌رێمی کوردستانه‌، ئه‌وه‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌، ئه‌وه‌ مێژووه‌که‌یه‌تی، یه‌کێتیی پێی وایه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی رفراندوم، ئه‌گه‌ربۆ مه‌سه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی که‌شێکی باش بێته‌ ئاراوه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سازش بکه‌ین له‌وانه‌یه‌ هه‌ر به‌ قازانجی میلله‌ته‌که‌مان ته‌واو بی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر که‌شی رفراندوم و ده‌وڵه‌تی کوردی ئاێینده‌ی باشوری کوردستان دیاری ده‌کا، حه‌قه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر کاری نه‌ یاساییشی نه‌کردبی، په‌کی نه‌خه‌ین، پێشنیاره‌که‌ی ئێمه‌ له‌و سونگه‌یه‌وه‌ بوه‌".

کاک دلێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌م وڵاته‌دا و له‌م قۆناغه‌دا پێویسته‌ رێگا چاره‌کان بدۆزینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌که‌وه‌ ئیش بکه‌ین، جا کێ سازش ده‌کا ئه‌وه‌ شتێکه‌، یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ روانگه‌ی به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتنه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Diler Mustafa Hassan