ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌رنامه‌ی هاکردنی کۆمپیوته‌ر ڕانسۆم وێر Ransomware له ڕوسیاوه ده‌ستی به‌بڵاوکردنه‌وه کرد و دواتر سه‌رانسه‌ری جیهانی گرته‌وه.
ڕانسۆم وێر به‌رنامه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ری تێکده‌ره، ڕێگری له‌به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ری تووشبوو به‌و به‌رنامه‌یه ده‌کات دووباره بتوانرێت فایله‌کانی به‌کاربێته‌وه و بۆ به‌کارهێنانه‌وه‌ی داوای بڕی 300 دۆلار ده‌کات.
شاره‌زایان ده‌ڵین ئه‌مه گه‌وره‌ترین هێڕشه له‌م شیوه‌یه تۆمار کرابێت و به‌م شێوه‌یه کێشه بنێته‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره ئه‌م به‌رنامه‌یه کۆمپیوته‌ره‌کان لۆک ده‌کات.
تائێستا کۆمپیوته‌ری نه‌خۆشخانه‌کان و کۆمپانیاکان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کانی حکومه‌تی گرتوه‌ته‌وه.
کۆمپانیاکانی به‌رگری له‌ڤایرۆس و به‌رنامه‌ی تێکده‌ر و شاره‌زایان به‌رده‌امن له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ ڕاگرتنی و زیاتر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی به‌ڵام تئێستا سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان ئاگاهیان دا له‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌مه شه‌پۆلی یه‌که‌می له‌و شێوه هێرشه بێت و هێرشیدیکهی به‌دوادا بێت.
حکومه‌تی بریتانیا ڕایگه‌یاندا تائێستا ئاشکرا نیه کێ له‌پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه.
ناوه‌ندی دژه هێرشی ئه‌لکترۆنی سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، پێشتر له‌م شێوه هێرشه ڕووی نه‌داوه و پێویست به لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی ئاڵۆز و وورد ده‌کات بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانکاران
بۆزیاتر زانیاری و تێگه‌یشتن له‌کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه، بۆ به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا، وریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دڵشاد عوسمان کردوه شاره‌زا له بواری IT و ئاسایشی ئینته‌ر له ئه‌مریکا.
Your browser doesn’t support HTML5