میهمه‌ت یۆکسه‌ل: گارده‌ تاێبه‌تیه‌کانی ئه‌ردوگان و به‌ فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ هێڕشیان کرده‌ سه‌ر ئێمه‌

Mehmet Yuksel

دۆێنی سێشه‌ممه‌ 5/16/2017 به‌ ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نگێرانی یه‌په‌که‌ YPG بۆ پشتێوانکردن له‌ خه‌باتی بێوچانی شه‌رڤانان و بریاری سه‌رۆک ترامپ له‌ ناردنی چه‌ک بۆ رۆژئاوا و هه‌ر وه‌ها دژ به‌ سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردوگان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی خۆپێشاندانێک به‌رێوه‌ چوو که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی هێڕشی گارد و پاسه‌وانه‌کانی باڵێۆزخانه‌ی تورکیا و گوایه‌ به‌ فه‌رمانی کاربه‌ده‌سته‌ باڵاکانی تورک نزیکه‌ی 9 له‌ خۆپێشانده‌ره‌ کورده‌کان بریندار بوون.

Brawl outside the residence of Turkey's ambassador to Washington

میهمه‌ت یۆکسه‌ل نوێنه‌ری پارتی دیمۆکراتی گه‌لان HDP له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " پێش له‌ هه‌موو شتێک له‌ به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی لایه‌نگیرانی ئه‌ردوگان هاتنه‌ پێشه‌وه‌ و مه‌ترێک له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌ راوه‌ستان و ده‌ستیان به‌ جوێن و قسه‌ی به‌د کرد و پاشا ن که‌ چوینه‌ به‌ر ماڵی باڵێۆزی تورکیا که‌ ژماره‌ی هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ که‌م بوو ته‌نی 15 که‌س له‌ به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌کی هه‌ره‌ زۆر له‌ لایه‌نگیرانی ئه‌ردوگان هێڕشێک کرایه‌ سه‌ر هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ و دوو له‌و هێڕشانه‌ له‌ لایه‌ن پاسه‌وانه‌ تاێبه‌ته‌کانی ئه‌ردوگانه‌وه‌ بوو و چۆنیه‌تی هێڕشه‌که‌یان بۆ سه‌ر هه‌ڤاڵانمان وا نیشان ده‌دات تاچه‌ند پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ردوگان و خودی ئه‌ردوگان دڕنده‌ن، ئه‌وان گروپێکی تاێبه‌تیان هێنابوو که‌ جلی تاێبه‌ت و چه‌کیان پێی بوو و له‌و بروایه‌دام گاردی ئه‌ردوگان بوون و به‌ فه‌رمانێکی ناوه‌ندی کاریان ده‌کرد ".

کاک میهمه‌ت هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ، مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌م خۆپێشاندانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ردوگان ده‌بێ باش بزانێت پشتێوانیکردنیان بۆ داعش هه‌ر وا به‌ ئاسانی بۆیان ناچێته‌ سه‌ر و ئه‌و دیکتاتوریه‌ته‌ی که‌ له‌ پێش گرتووه‌ و زوڵم و زۆره‌ی که‌ له‌ گه‌لی ئێمه‌ ده‌کات قه‌ت له‌ بیر ناکه‌ین و له‌ هه‌مان کات په‌یا‌مێک بۆ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان که‌ ته‌ماشا که‌ن ئێوه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریست و دیکتاتۆرێک وه‌ک ئه‌ردوگان میوانداری ده‌که‌ن و که‌سێک که‌ هاوکاری داعش ده‌کات و که‌سێکی دیمۆکرات و مرۆڤ دۆست نییه‌".

کاک میهمه‌ت ده‌شڵێت" ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌ر کام له‌و گاردانه‌ی ئه‌ردوگان و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ تورکیا لابی ده‌که‌ن سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Mehmet Yuksel