سه‌عدی پیره‌: نه‌ که‌س سزا دراوه‌ و و نه‌ باسی که‌سیش کراوه‌ له‌ کاره‌که‌ی دوور بخرێت

ماوه‌یه‌که‌ باس له‌ سزادانی ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌ران و که‌سایه‌تیه‌کانی ناوداره‌کانی یه‌کێتیی ده‌کرێت، ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م ده‌نگ و باسانه‌ راسته‌ وه‌ یاخود ئه‌مه‌ هه‌ر چاو و راو و باسی میدیاکانه‌؟

PUK

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ پاش نه‌خۆش که‌وتنی به‌رێز مام جه‌لال ده‌ستپێکردووه‌، چونکه‌ نه‌خوش که‌وتن و دوور که‌وتنه‌وه‌ی له‌ کاری سیاسی رۆژانه‌ کوت و پڕ بوو و فریای ئه‌وه‌ نه‌که‌وت رێگا و شوێن دانێت بۆ ئه‌وه‌ی کێ له‌ دوواێ خۆێ بێت و کۆنگره‌یه‌کی سرۆشتی بگرێ بۆ ده‌ستا و ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات، وه‌ ئه‌و حاله‌ته‌ش له‌ زۆر شوێنی تر هه‌بوه‌، پاش مردنی سه‌رکرده‌یه‌ک وه‌ یاخود دوور که‌وتنه‌وه‌ی له‌ کاری سایاسی، رێکخستنه‌وه‌ و خستنه‌وه‌ سه‌ر رێ ئه‌و رێکخراوه‌ کاتی ده‌وێ و تووشی ته‌نگه‌ژه‌ ده‌بێت، مام جه‌لال ئه‌گه‌ر دوور که‌وتنه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر عێراق، کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، جۆن کاریگه‌ری نابێ له‌سه‌رپارته‌که‌ی خۆێ( ی.ن.ک)".

کاک سه‌عدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کادیره‌کان هه‌ن هه‌ر که‌سه‌ ئه‌ڵێ مام جه‌لال منی کردووه‌ به‌ (پرینس)، ئه‌و ده‌ڵێ منی کردووه‌ به‌ (ولی عهد)، له‌ راستیدا مام جه‌لال که‌سی نه‌کردووه‌ به‌ ولی عهدی خۆێ و فریاش نه‌که‌وت که‌سێک بکاته‌ ولی عهدی خۆێ، خۆشی بروای نه‌بوو به‌ ولی عهد وه‌ ئه‌وه‌ی ته‌نها ولی عهدی بوو له‌ کاتی خۆێدا ته‌نها کاک نه‌وشیروان موسته‌فا بوو، ئه‌ویش روێشت و جیا بوه‌وه‌".

کاک سه‌عدی ده‌شڵێت " نه‌خێر که‌س سزا نه‌دراوه‌، ته‌نها ئێمه‌ له‌ کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسیقسه‌مان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌م شێوه‌ نابێ، ناکرێ یه‌کێتیی هه‌ر که‌س بۆ خۆێ قسه‌ بکا، ئه‌مه‌ پارتێکه‌ دام و ده‌زگای هه‌یه‌ وه‌ هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ک به‌رپرسیاره‌تی خۆێ هه‌یه‌ و هه‌ر که‌سێ ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی پارت و میلله‌ته‌که‌ی له‌به‌ر چاو بێ، وه‌ له‌م ماوه‌ی داواییه‌دا لێدوانی ئه‌و شته‌‌ زۆر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بریار درا ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک بکرێت هه‌رکه‌س پێشێلی کرد سزا بدرێت، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ نه‌کراوه‌ که‌سێک له‌ کاره‌که‌ی دوور بخرێت".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Sadi Pire