ئه‌وه‌ی باوه له سه‌رانسه‌ری جیهان وڵاتان بۆ ستایش و رێزگرتن له که‌سایه‌تی و رێبه‌ره‌کانیان له کاتی ماڵئاوایی و له ده‌ستدانیان وه یاخود له کاتی کاره‌سات رووداوه دڵته‌زینه‌کاندا ئاڵای وڵاتانیان نزم ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م نه‌رێته له سه‌ده‌ی 17 وه ده‌ستپێکراوه و له وڵاتێکه‌وه تا وڵاتێک جیاوازه و راوه‌ستاوه له سه‌ر ئاستی رووداوه‌که و تا چه‌ند کاتژمێر یان رۆژ ده‌بێ نزم بکرێته‌وه.
یه‌کێتیی نییشتمانی کوردستان به هۆێ ماڵئاواییکردنی نه‌وشیروان موسته‌فا رێکخه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران و جێگری پێشووێ سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ئاڵاکه‌ی و ئاڵای کوردستان له سه‌ر ساختمانی بارگاکه‌ی نزم کردبوه‌وه به‌ڵام نه شاره‌وانی و نه پاریزگای سلێمانی ئه‌و کاره‌ی نه‌کردبوو تا ئێمه به بیرمان هێنایه‌وه.
ئایا که‌سایه‌تیه‌ک وه‌ک نه‌وشیروان موسته‌فا که به‌لای که‌م 50 ساڵ له ژیانیدا له پێناوی ئازادی گه‌له‌که‌یدا ته‌رخان کردبوو، که‌سێک که ئه‌ندازیاری راپه‌رینه‌که‌ی ساڵی 91 بوو، که‌سێک که خاوه‌ن بیرۆکه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستایه، شایانی ئه‌و جۆره ستایش و رێزگرتنه‌یه؟
سه‌یر حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دا؟
شێرکۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی یه‌کێتی له خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"له راستیدا که‌سایه‌تیه‌کی گرنگی وه‌کو کاک نه‌وشیروان بێگومان ئه‌گه‌ر بۆ که‌سێک جارێک شایانی رێزلێنان بێ، بۆ کاک نه‌وشیروان سه‌د جار شایانی ئه‌و هه‌ڵویسته‌یه، بۆیه بێگومان ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم کوردستان بوو که به‌و مه‌راسیمه هه‌ستێت و بتوانێت وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی نیشتمانی که له هه‌موو قوناغه چاره‌نووس سازه‌کانی میلله‌تی ئێمه‌دا له 50 ساڵی رابوردوو تا ئێستا جێگا په‌نجه‌ی دیاره، ده‌بێ به شانازیه‌وه هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره وه‌ربگیرایه و ئاڵا له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا دابگیرایه بۆ رۆحی نه‌مری کاک نه‌وشیروان ".
کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به داخه‌وه به‌م جۆره هه‌ڵوێستانه ( نزم نه‌کردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم) ئه‌و که‌لینه‌ی که له نێوان خه‌ڵک و له نێوان حکومه‌تدا هه‌یه، که‌لینه‌که فراوانتر ده‌کات وه بێ متمانیه‌که گه‌وره‌تر ئه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه رێزگرتن له کاک نه‌وشیروان له نێۆ دڵ و ده‌روونی خه‌ڵک و له نێۆ ویژدانی ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکه که له ناخه‌وه شیوه‌ن ئه‌گێڕێ، له ناخه‌وه به کۆچی کاک نه‌وشیروان نگرانه، به‌ڵام بۆ حکومه‌تی هه‌رێم کارێک ئاسایی بوو هه‌ڵویست و بریارێکی له‌و جۆره وه‌ر‌بگرێ، به‌ڵام مه‌خابن! ".
کاک شێرکۆ ده‌شڵێت " له راستیدا کۆچی کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌نده له ویژدانی خه‌ڵکدا به به‌رزی رێزی لێگیراوه، ته‌نانه‌ت بریارێکی له‌و جۆره خه‌ڵک به شتێکی لاوه‌کی لێ ده‌روانێ، خه‌ڵک له ویژدانی خۆیه‌وه سه‌یر له مێژوو، سه‌یر له گه‌وره‌یی ئه‌و کۆسته ئه‌کا که له‌م میلله‌ته که‌وتووه ".
Your browser doesn’t support HTML5