شورش ئوستادی: باشوری کوردستان سه‌نته‌رێکه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی

له‌ کاتێکدا له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات باس له‌ رفراندوم ده‌کرێت و هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و رفراندومه‌ رێکنه‌که‌وتوون، ژماره‌یه‌ک له‌ کورده‌کانی ئۆسلۆ پاێته‌ختی نورویژ ئێواره‌خانێکیان ساز داوون بۆ پشتگیری له‌ رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.

شورش ئوستادی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێکخراوه‌ی مرۆڤی و خێرخوازی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه‌ وه‌کو کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و به‌ هاوکاری پارتی پاریزکاری کریستیانه‌کانی نورویژ ئێواره‌خانێک و شه‌و ئاهه‌نگێکمان پێکهێنا، له‌و شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌دا باڵێۆزی ئیسرائیل به‌شدار بوو و هه‌ر وه‌ها جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی له‌سه‌ر خواستی خۆێ ئه‌و ئێواره‌ خوانه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی کوردی پێک بێنێت بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی".

کاک شورش هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵمان له‌گه‌ڵ پارتی پاریزکاری کریستیانه‌کاندا هه‌یه‌ و ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسرائیل و کابینه‌ی ناتنیاهودا هه‌یه، وا بوو ئه‌مان خۆیان له‌ رۆژانی رابوردوودا 27،28 کۆنفرانسێکیان هه‌بوو که‌ هه‌ندێک پلاتفۆرمی تاێبه‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و خێرخوازی له‌ ئارادایه‌، بۆیه‌ وابوو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ رێک بخه‌ین که‌ بتوانین زیاترپشتێوانی سه‌ربه‌خۆیی‌ بۆ خه‌ڵکی کورد ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین".

کاک شورش ده‌شڵێت " ئێمه‌ له‌و روانگه‌وه‌ پشتوانی باشوری کوردستان ئه‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاکه‌ سه‌نته‌رێکه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی وه شانده‌ ئیسرائیله‌که‌ش پشتێوانی خۆیان بۆ کوردستان دووپات کرده‌وه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Shorish Ostadi