ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له هۆنراوه‌ی شیرین به‌هاره ده‌ڵێ:
مه‌ژێ بۆ مردن بمره بۆ ژیان چۆن قازانج ئه‌که‌ی تا نه‌که‌ی ژیان
بێگومان مرۆڤ به هیوای ژینه، ژیانه، به‌ڵام به‌ری ژیان، به‌رهه‌می ژیان، سه‌رنوشتی مرۆڤ له کۆتاییدا مردنه. تازه هێدی هێدی نه‌وه‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی کوردی سه‌ده‌ی 20 به جێ‌مان دێڵن، هه‌ر دوێنی نه‌وشیروان موسته‌فا له جیهانه ماڵئاوایی کرد و ئه‌مرۆش عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د.
که‌سانێک ره‌خنه ده‌گرن " له جیاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعی بۆ رۆڵ و کاریگه‌ری ئه‌و سه‌رکرده و که‌سایه‌تیانه له‌سه‌ر ره‌وتی خه‌بات له قوناغه جیاکاندا، پێیاهه‌ڵدان و زیاده ره‌وی و تخوین له نێۆ زۆربه‌ی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داران دا زاڵه "
ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ ژیانی ئه‌م جۆره سه‌رکرده و که‌سایه‌تیانه له وێژه‌نگ بدرێت و هه‌ڵبسه‌نگێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا ونه‌وه‌کانی ئاێینده له شاره‌زایی و سه‌رکه‌وتنه‌کانیان، له هه‌ڵه و که‌م و کۆریه‌کانیان وانه فێر بن.
سه‌لام عه‌بدوڵا نووسه‌ر، رۆناکبیر و چالاکی بواره جۆرا و جۆره‌کان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " هه‌موو روبه‌رووێ مه‌رگ ئه‌بینه‌وه، ئه‌مه چاره‌نووسی ئینسانه،
کاتێک به‌رپرسێک پاش 50 ساڵ کۆچی دووایی ئه‌کا پێویسته وه ئه‌رکه له‌سه‌ر نووسه‌ران وه رۆژنامه‌نووسان، سیاسه‌تمه‌دارانی تر به‌وپه‌ری راستیه‌وه ئینسانه‌که هه‌ڵسه‌نگێنن
، ناکرێ ئینسان چاوپۆشی بکا له هه‌ڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌ی داهاتوو دووباره ئه‌و هه‌ڵه و کاره چه‌وت و تاوان و کاره خراپانه دووباره نه‌که‌نه‌وه، من ئه‌ڵێم ماڵیان ئاوابێ رووێشتن، سه‌فه‌ریان به‌خێر، به‌ڵام بۆ نموونه ئێستا وه‌رزی ماڵئاواییکردنی به‌رپرسه‌کانه، تا ئێستا نه‌وشیروان موسته‌فا کۆچی دوواییکرد، ئێستا هاورێ مه‌حه‌مه‌د عه‌زیز کۆچی دوواییکرد، ئه‌مانه به‌رپرسی سیاسه‌تی 50 ساڵ زیاتر بوون له کوردستان و له عێراق، لایه‌نی باشیان هه‌یه، لایه‌نی خراپ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر که‌س دێن به دوو رۆیی، به درۆ له باره‌ی ئه‌م کاسانه‌وه ده‌دوێن و قسه ده‌که‌ن، که ئینسان قیزی دێته‌وه له‌و قسانه، ئه‌رکی شاره‌زایان، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان ، سیاستمه‌دارانه که سه‌د در سه‌د سه‌ر راست بن له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌یان ".
کاک سه‌لام هه‌ره وه‌ها ده‌ڵێت "
مه‌به‌ست له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی ئێستا که سیاسه‌ت ئه‌که‌ن، نه‌وه‌ی داهاتوو به‌و هه‌موو هه‌ڵانه نه‌چنه‌وه
، خودی ئێستای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌رپرسه‌کانی هه‌ر هه‌موو ده‌ستیان کردووه به تاجه گوڵینه، به فاتیحه خوێندن، به پێیاهه‌ڵدان بۆ هه‌ردوو سه‌رکرده‌که (نه‌وشیروان و عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د)، ئه‌وان راست ناکه‌ن، نه له‌گه‌ڵ خۆیان و نه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانیان وه نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک".
کاک سه‌لام سه‌باره‌ت به ده‌مارگیری پارتایه‌تی ده‌شڵێت " زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به پارته‌کانیانه‌وه پابه‌ندن، بۆیه له سیاسه‌تی پارته‌که‌ی خۆیان لا ناده‌ن، بۆیه تووشی هه‌ڵه‌ی قورس قورس ئه‌بنه‌وه له کاتی نووسین، کێشه‌که لێره، زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه که سه‌ربه‌خۆن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به شێوه‌یه‌کی واقعی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵک مێژوو ئه‌نووسنه‌وه و که‌سایه‌تیه‌کان هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنن ".
Your browser doesn’t support HTML5