هێمن مه‌نسور: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ تا ئێستا ئه‌نجام دراوون پێویستیان به‌ روونکردنه‌وه‌ هه‌یه‌

Hemin Mansour

دیاره‌ گه‌شه‌کردنی هه‌ر وڵاتێک به‌ گه‌شه‌ کردنی ئابوریه‌که‌وه‌ گرێ دراوه‌ وه‌ ئابوریش به‌ زۆری به‌ سامانه‌ سرۆشتیه‌کانیه‌وه‌ گرێ دراوه‌. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ درێژایی ته‌مه‌نێدا تا چه‌ند له‌ پلانه‌کانێدا بۆ به‌ره‌ۆپێشه‌وه‌ بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ سه‌رکه‌وتوو بوه‌.

هێمن مه‌نسور چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " جیاوازیه‌کی زۆر به‌ دی ده‌کرێ له‌ نێوان ئه‌و کاتانه‌ی که‌ رژێمی سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بوو له‌گه‌ڵ ئێستا، وه‌ به‌رنامه‌ی ئابوری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان تا راده‌یه‌ک گه‌شه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ سه‌ره‌رای که‌م و کۆریه‌کان له‌ ده‌رئه‌نجامی ناکۆکی له‌ نێوان لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا" .

کاک هێمن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا ده‌گوزه‌رێ ئێمه‌ش وه‌کو یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان لێ به‌رپرسیارین، به‌ڵام هه‌م " سه‌رۆکی هه‌رێم" و هه‌م سه‌رۆکی حکومه‌تیش لێ به‌رپرسیارن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ په‌رله‌مان که‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی خه‌ڵکه‌ و له‌ کار خراوه‌ و ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی که‌سایه‌تیه‌کان ده‌بێ کارا بکرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان توانای بریاردانی هه‌یه‌ له‌ گشت بواره‌کان وه‌ تا په‌ره‌له‌مانیش کارا نه‌کرێته‌وه‌ کێشه‌کانیش چاره‌سه‌ر نابن".

کاک هێمن ده‌شڵێت " باوه‌ر ناکه‌م کاک قوباد سه‌ربه‌خۆ روێشتبێت، ئێمه‌ ناتوانین پێش وه‌خت قسه‌ بکه‌ین هه‌تاکو نه‌گه‌رێته‌وه‌ و قسه‌ نه‌کرێت و شته‌کان روون نه‌بێته‌وه‌، وه‌ سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ تا ئێستا کراوون چ ئه‌وه‌ی دانا گاز، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا وه‌ یاخود ئه‌وه‌ی ئێستا که‌ له‌گه‌ڵ روسیا کرواه‌ پێویستیان به‌ روونکردنه‌وه‌ هه‌یه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hemin Mansour