وەرتێ ئەبوبەکر، کوردێکی باشوری کوردستانە و هەر لە منداڵیەوە خەونی بووە تا ببێتە فڕۆکەوان و کە دەشبێتە فڕۆکەوان ئاواتیەتی ببێتە کاپتنی فڕۆکەوان.
وەرتێ دەڵێت خەون و ئاواتی سەروەختی منداڵیی بووە تا ببێتە فڕۆکەوان یان خوێندنی خۆی لەو بوارەدا تەواو بکات و دەشڵێت یەکلێکە لەو جۆرە کەسانەی کە ویستی هەر شتێک بکات یان هەر هەنگاوێک بنێت بەبێ هیچ دوو دڵییەک دەیکات، هەر بۆیە کە قۆناغی ئامادەیی لە وڵاتی دانیمارک تەواو دەکات دەست دەکات بە تاقیکردنەوەکان بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی، وەک باسی دەکات لە تاقیکلردنەوەکاندا سەرکەوتوو دەبێت و ئەندامانی خێزانەکەیشی یارمەتیدەری بوون لە بەدیهاتنی خەونەکەیدا.
وەرتێ ئاماژەش بەوە دەکات لە کاتی خوێندنی فڕۆکەوانیدا هەرگیز هەستی پەشیمانی نەبووە بەڵام بیری لەلای ئەوە بووە ئایا پاش کۆتاییهاتنی خوێندنەکەی کاری دەست دەکەوێت یان نا، چونکە وەک دەڵێت دەستکەوتنی ئیش لەو بوارەدا ئاسان نییە و کۆمەڵێک شتی تریشی پێویستن.
وەرتێ دەڵێت زۆری ئارەزوو لە ئیشەکانی ناو فڕۆکەخانە هەیەیان لەناو فڕۆکەدا وەک میواندار بێت و دەشڵێت ئارەزووی بووە بشبێتە پۆلیس بەلام خەونە هەرە گەورەکەی ئەوە بووە ببێتە فڕۆکەوان.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ وەرتێ ئەبوبەکر، یەکەم فڕۆکەوانیژنی کورد کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5