کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل له‌دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلی بێ شۆفێر و که‌وتنه بازاڕی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2021 دا پێشبرکێیانه. به‌ڵام کۆمپانیاکانی ئه‌م بواره کاتێک پرسه‌که په‌یوه‌ندی به بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه هه‌یه که ڕێگری له پێکدادان ده‌کات به‌هه‌نگاوی بچووک ده‌ستپێده‌که‌ن و ده‌ڵین ساڵانه ده‌بێته مایه‌ی پاراستنی گیان له‌ده‌ستدان و بریندارنه‌بوونی هه‌زاران که‌س.
کۆمپانیای نیسان ڕایگه‌یاندا له ساڵی 2018دا نزیکه‌ی 1 ملێۆن ئۆتۆمۆبێل و بارهه‌ڵگری بچووک له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به سیسته‌مه‌ی ڕاوه‌ستانی ئۆتۆماتیکی به‌رهه‌م دێنێت، له‌وانه ئۆتۆمۆبێلی سپۆرت و سیدان ئه‌ڵتما و مۆرانۆ و پاسفاینده‌ر و SUV.
ساڵی پار نیسان نزیکه‌ی 1.5 ملێۆن ئۆتۆمۆبێلی له ئه‌مریکا فرۆشتوه.
هه‌روه‌ها کۆمپانیای تۆیۆتا جۆری ڕیڤاڵ ڕایگه‌یاند به‌هاتنی کۆتای ئه‌مساڵ وه‌ستانی ئۆتۆماتیکی ئۆتۆمۆبێل له‌سه‌ر هه‌موو جۆره به‌رهه‌مه‌کانی له‌ئه‌مریکا داده‌نێت.
کۆمپانیاکان ده‌ڵین ئه‌م جۆره ئۆتۆمۆبێلانه به‌رنامه‌ی گه‌وره و سیسته‌مه‌ی هه‌ستیاری زۆری ده‌وێت. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵین بۆ ئه‌ندازیاری ئه‌وجۆره سیته‌مه گشتگیریه کاتی زیاتریان ده‌وێت.
بۆماوه به‌ردینه‌کانی مرۆڤ له‌مه‌غرب سه‌رسوورمانی لێده‌که‌وێته‌وه.
دوای دۆزینه‌وه‌ی بۆماوه به‌ردینیه‌کانی وڵاتی مه‌غرب که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 300 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تێگه‌یشتن له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ سه‌رسوورمانی لێده‌که‌وێته‌وه، زاناکان ده‌ڵین ئێسکی سه‌ر و باڵ و دانی به‌به‌ردبووی ئه‌و خێزانه 5 که‌سیه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه به کۆنترین داده‌نرێت. خێزانه‌که بریتیه له 3 گه‌وره و نه‌وجه‌وانێک و منداڵێک له‌ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا. کاریان ڕاوی به‌کۆمه‌ڵ بوه، ئێسکی ئاسک و زێبرا و گیانداری جیاواز و ئامێری ڕاوکردنی سه‌رتایی له‌گه‌ڵ ئێسکی ئه‌وان دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها زاناکان ده‌ڵین دانی ئه‌ومرۆڤانه هاوشێوه‌ی دانی مرۆڤی ئێستایه، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی مێشک کاتی زیاتری ویستوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک مێشکی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی لێبێت.
جان جاک هۆبلن له په‌یمانگای ماکس بلانک بۆ ئه‌نسرۆپۆلۆجیای په‌ره‌سه‌ندن له ئه‌ڵمانیا که هاریکاری توێژنه‌وه‌ی ئه‌م بۆماوه به‌ردینانه بوه له گۆڤاری سروشتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌م بۆماوه به‌ردینانه ڕه‌گی بنه‌مای ئێمه‌ی مرۆڤه".
ده‌شڵێت "په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه جۆری مرۆڤ زۆر کۆنتره له‌وه‌ی پێشتر زانره‌وه، وه‌ک ده‌ڵین مرۆڤ له به‌هه‌شتی عه‌ده‌نه‌وه و ته‌نها له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌رفریکا سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه ، به‌ڵکوو مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری ئه‌فریکادا بوونی هه‌بوه، زۆر له‌وه ئاڵۆزته‌ر له‌وه‌ی تێگه‌یشتووین.
ناسا ئۆتۆمۆبێلی ڕۆڤه‌ر کۆنسێپت بۆ ئه‌رکی داهاتووی هه‌ساره‌ی بارام ئاشکرا ده‌کات.
ناسا ئۆتۆمۆبێلێکی نوێی ئاشکرا کرد، به‌ناوی ڕۆڤه‌ر کۆنسێپت بۆ ئه‌رکی داهاتوو له سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام به‌کاردێت. هه‌ندێک ده‌ڵێن له‌ئۆتۆمۆبێلی زنجیره فیڵمه‌کانی باتمان ده‌چێت.
ناسا به‌نیازه له نێردراوی داهاتووی بۆ هه‌ساره‌ی بارام له‌ساڵی 2020دا ئه‌م جۆره ئۆتۆمۆبێله به‌کاربێنێت، ده‌ڵێت ئه‌م ئۆتۆمۆبێله به ئیلیکتریک و وزه‌ی خۆر که کارده‌کات وتوانای دابینکردنی وزه‌ی 700 ڤۆڵتی هه‌یه.
ئه‌م ئۆتۆمۆبێله له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه و له‌یه‌ک جیاده‌بنه‌وه، به‌شی پێشه‌وه‌ی بۆ ئاراسته‌کردن و هاتووچۆکردنی و به‌شی دواوه‌ی وه‌ک تاقیگه‌یه‌ک کۆمه‌ڵیکی فراوان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. له‌وانه هه‌ڵکه‌ندن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بوونی ژیان له ڕابردووی خاکی بارامدا و دڵنیابوون له‌وه‌ی ئاو و ئۆکسجین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌یه. ئه‌و نموونه‌نانه‌ی له‌خاکی مه‌ریخ وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕۆژێک له‌ڕۆژان بۆ زه‌وه‌ی بنێردرێته‌وه.
ناسا ده‌ڵێت درێژی ئه‌م ئۆتۆمۆبێله 8.5 مه‌تره.
Your browser doesn’t support HTML5